
کۆبوونەوەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیتاڵیا و شاندەکەی
ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکوەزیران و هاوتا عێراقییەکەی کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکاندا باس لە بەهێزکردنی هەماهەنگی سەربازیی و فراوانکردنی هاوبەشی نێوانیان (بەغدا و ڕۆما) کراوە، ئەو هەماهەنگییەش بەجۆرێک دەبێت کە خزمەت بە ئاسایش و ئارامی عیراق بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چوارچێوەی هاوپەیمانی دژی داعش و نوێنەرایەتی هاوپەیمانی ناتۆ لە بەغدا و هەولێر، ئیتاڵیا هێزێکی ڕاوێژکاری سەربازیی لە عێراق هەیە و لەم کاتەدا ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی عێراق دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی نێوان محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و گویدۆ کرۆسێتۆ وەزیری بەرگری ئیتاڵیا، سوودانی جەختیکردەوە لەوەی کە عێراق ئامادەیە بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ وڵاتانی دۆست بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە.
سوودانی ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ یارمەتیدانی خەڵکی سووریا پێویستە وڵاتان هەماهەنگی بکەن، بەڵام نابێت دەستوەردان لە کارووباری وڵاتەکەدا بکەن، بەجۆرێک ببێتە هۆی پێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا، ئاشکراشیکرد کە حکومەتی عێراق کار بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی سووریا دەکات، بۆ ئەوەی بڕیاری پێویست بدات سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەو وڵاتە.
لەلایەکی دیکەوە: سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق لە بەغدا پێشوازی لە گویدۆ کرۆسێتۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کرد، لە ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، حکومەتی عێراق سووپاسی ڕۆما دەکات کە ڕاهێنانی گرنگی سەربازی پێشکەش بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ناوخۆ و دەرەوە کردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسانی هەردوو وەزارەتی بەرگریی عێراق و ئیتاڵیا باسیان لە چۆنیەتی گەشەپێدانی پەیوەندییەکان کردووە، جەختیشیان لە بەهێزکردنی پێکەوەکارکردنی نێوان هەردوولا لە داهاتوو کردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






