
ئاڤا نیوز
پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو کەسی لەسەر کردنەوەی لایڤی تیکتۆک و جنێودان و قسەی نەشیاو بە خەڵک دەستگیر کرد.
وێنە گەورەکە: لەپێناو پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و دابونەریتی کۆمەڵگە، ئاسایشی هەولێر هەڵمەتێکی دژی جنێودان، سووکایەتی و هەڕەشە لە نێو تۆڕی تیکتۆک دەستپێکردووە. لە مانگی شەشی ئەمساڵەوە کردنەوەی لایڤی سانسۆر کراوە، چەندین کەسی دیاری ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگکراون و و بەڵێننامەیان پێ پڕکراوەتەوە و و پەنجەمۆریان لێ وەرگیراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، دوو تۆمەتباری بە ناوەکانی (ز. ئ. ح) و (ھ. ئ.ح) دەستگیر کردووە، کە لە تیکتۆک سووکایەتی و قسەی نەشیاو و جنێویان بە خەڵک دابوو و هەروەها ناوی چەندین هاووڵاتیان زڕاندبوو.
زانیاریی زیاتر: دەستگیرکراوەکان بران و خەڵکی دەرەوەی شاری هەولێرن، بەپێی ڕاگەیێنراوی پۆلیس دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دراونەتە دادگا و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.
ئەمەش بزانە: پۆلیسی هەولێر هاووڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە هەر کەسێک تاوانی هاوشێوە بکات و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خراپ بەکاربهێنێت، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت و ڕادەستی دادگا دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد





