لە هەولێر کۆمپانیایەکی نیشتەجێبوون زێدەڕۆیی دەکاتە سەر موڵکی گشتی و مافی خەڵک
- کوردستان
- 22 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
لە یەکێک لە شەقامەکانی زۆنی زێڕی شاری هەولێر، کۆمپانیایەکی نیشتەجێبوون بەهۆی زێدەڕۆییکردن بۆ سەر مافی خەڵک و موڵکی گشتی، خەڵکێکی زۆری بێزار کردووە. ڕزگار کۆچەر، ڕۆژنامەنووسی دیاری ئاڤا بەدواداچوونی بۆ کێشەکە کردووە و پێیان وتووە باسی مەکەن بەرپرسێکی لەپشتە، ئاڤاش بەڵێن دەدات لە هەر شوێنێک مافی خەڵک بخورێت بەدواداچوونی بۆ بکات.
چیرۆکی سەرەکی: لە یەکێک لە شەقامەکانی زۆرنی زێڕی هەولێر کە دەکەوێتە نێوان گوندی ئینگلیزی و گوندی ڤیتاڵ، کە کۆمەڵێک ڕێستۆرانی لێیە و بەردەوام خەڵک و گەشتیاران سەردانی دەکەن و جەنجاڵە، بەهۆی دروستکردنی تاوەرێکی نیشتەجێبوون ئاستەنگ بۆ شۆفێران و هاووڵاتیان دروست بووە.
زانیاریی زیاتر: ئێستا لەناو گوندی ئینگلیزی تاوەرێکی نیشتەجێبوون بە ناوی دروست دەکرێت، کۆمپانیای جێبەجێکار زیاتر لە دوو ساڵە یەکێک لە سایدەکانی شەقامەکەی بەتەواوی داخستووە، دوو مانگیشە سایدەکەی پڕکردووە لە بلۆک و شیش و چیمەنتۆ، بەم هۆیەشەوە شۆستە و سەوزایی شەقامەکە وێران بووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی شۆفێران ناچارن لە ڕێڕەوی شەقامەکە لابدەن و بچنە ناو سەوزاییەکەوە، خاوەن ڕێستۆرانتەکانیش زبڵ و خاشاک لە شەقامەکەدا فڕێ دەدەن. لەبارەی گرتنی شەقامەکەش شارەوانی نووسراوی بۆ پۆلیسی هاتووچۆ کردووە و ئەوانیش ڕێگەیان پێداوە.
لەلایەکی دیکەوە: هەر لە شەقامەکە ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل بە پارەیە، کەسیش نازانێ پارەکە دەچێتە گیرفانی کێ و نە بۆ شارەوانییە و نە بۆ حکومەتە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






