
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی گۆڕە بە کۆمەڵەکەی سەماوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئاشکرابوون و دۆزینەوەی ئەو گۆڕە بە کۆمەڵە، دڕندەیی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو بەرامبەر گەلی کورد نیشان دەدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 22ی ئەم مانگە گۆڕێکی دیکەی بە کۆمەڵی ئەنفالکراوانی کورد لە پارێزگای موسەننا هەڵدرایەوە، کە لە چوارچێوەی شاڵاوەکانی ئەنفال لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە گولـلەبارانکراون و دواتریش ژێرخاک کران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای تێپەڕبوونی چەندین ساڵ بەسەر لەناوچوونی ڕژێمی بەعس، بەڵام تائێستاش تاوانەکانی ئەو ڕژێمە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر ئاشکرادەبن، ئەوەش بۆ نەوەی داهاتوو قەبارەی دڕندەییەکان نیشان دەدات کە گەلانی عێراق لەسایەی دیکتاتۆرییەتدا ڕووبەڕووی بوونەتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەڵدانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی دیکە کە ڕووفاتی خەڵکی مەدەنی لە ژن و منداڵانی گەلی کوردی تێدابووە، ئەو کاروانی بەخشین، خەبات، نەهامەتی و بێسەروشوێن بوونە نیشان دەدات کە گەل لەژێر سایەی ستەمکاری ڕژێمێکی جیاکاریدا بەسەری هاتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






