وێنەیەک لە کۆبوونەوەی نێوان شاندی وەزارەتی بازرگانی و پێشەسازی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ماڵی بازرگانی ئازربایجان - ئازربایجان
ئاڤا نیوز
ماڵی بازرگانی كۆماری ئازربایجان لە هەرێمی كوردستان دەستی بەكارەكانی كرد، ماڵەکە دەبێتە پردی پەیوەندیی نێوان سەرمایەداران و خاوەن كۆمپانیاكانی ئازربایجان و هەرێمی كوردستان.
وێنە گەورەكە: دوای ئەوەی لەڕۆژی 23-12-2024، مۆڵەتی كاركردنی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێدرا، ئەمڕۆ 25-12-2024، ماڵی بازرگانی كۆماری ئازربایجان لە هەرێمی كوردستان دەستی بەكارەكانی كرد.
لێدوانی فەرمی: بیوك ئەحمەدوڤا، دامەزرێنەری ماڵی بازرگانیی ئازربایجان، بە ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاندووە، هەرێمی كوردستان لەڕێگەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازییەوە بۆ کردنەوەی ئەم ماڵە بازرگانییە كارئاسانی زۆریان بۆ كردووین، "دۆخی سەقامگیر و ئارامی هەرێمی كوردستان فاكتەرێكی گرنگە بۆ سەرمایەگوزاری و پەرەپێدانی كەرتە ئابوورییەكان".
بۆچی گرنگە: كردنەوەی ماڵی بازرگانیی ئازربایجان هەلومەرجی لەبار بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئازربایجان لەڕووی بازرگانی و ئابوورییەوە دەڕەخسێنێت لە چوارچێوەی بەگەڕخستنی سەرمایەی بیانی لە هەرێمی كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کولتوور
- 6 تشرینی دووەم
فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 1 تشرینی دووەم
گەورەترین مۆزەخانە لە وڵاتی میسر کرایەوە





