بەرگریی شارستانی هەولێر لەبارەی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگە ڕوونکردنەوە دەدات
- کوردستان
- 2024-02-28
ئاڤا نیوز
بەرگریی شارستانی هەولێر لەبارەی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگە ڕوونکردنەوە دەدات و هۆکاری کارنەکردنی سیستەمی ئاگرکوژێنەوە ئاشکرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە سەدان دووکان سووتان.
سەرەتا ئاگرەکە لە دووکانێکەوە دەستیپێکرد، بەڵام کۆنترۆڵنەکرا و بەخێراییەکی زۆر تەشەنەی سەند. دووکاندارانی بازاڕەکەش هۆکارەکەیان بۆ کارنەکردنی سیستەمی ئاگرکوژێنەوە گەڕاندەوە.
چی لەبارەوە دەگوترێت: شاخەوان کاکەمەم، ئەندامی ئەنجوومەنی پێشووی بازاڕەکە بە ئاڤا نیوزی گوت: لە ساڵی 2018 ەوە سیستمی ئاگرکوژێنەوە بە شێوەی ستاندارد بۆ هەموو بازاڕەکە بەسترا، بەڵام بەرگری شارستانی پەسندی نەکرد تا کاری پێبکەین.
هۆکارە زانراوەکان: گومانەکان بۆ ئەوە دەچن کەوتنەوەی ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووبێت، ئەو شوێنەشی یەکەمجار ئاگرەکەی لێکەوتووەتەوە تەنها چەند مەترێک لە خەزانی سیستمی ئاگرکوژێنەوە دوور بووە.
لێدوانی فەرمی: کاروان عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت، تێبینی زۆریان لەسەر سیستمەکە هەبووە و کەموو کوڕی زۆری هەبووە بۆیە ڕەزامەندییان لەسەر نەداوە بخرێتەکار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لەبارەی ستەم بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد





