ئاڤا نیوز
ئاڤا زانیویەتی ئەو ئۆتۆمبێلانەی ئەمڕۆ لە ڕێگەی نێوان هەولێر و بەغدا بینران، پارەیان بۆ مووچە نەهێناوە و تەنانەت بەتاڵ بوونە و هیچ بڕە پارەیەکیان تێدا نەبووە، بەڵکو هاتوون لە هەولێر پارە بۆ دوو پارێزگای دیکە ببەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەشت ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی پارە لە ڕێگەی نێوان بەغدا - هەولێر بینران، ئەمەش تا ڕادەیەک بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دڵخۆشکەر بوو، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قسەی جیاوازی لەسەر کرا و خەڵک ئومێدی ئەوەیان هەبوو پارەیان بۆ مووچە هێنابێت.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا بەدواداچوونی کرد، دەرکەوت ئەم ئۆتۆمبێلانە هیچ بڕە پارەیەکیان تێدا نەبووە، هاتنیان بۆ ئەوە بووە لە بانکی ناوەندیی عێراق - لقی هەولێر پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی عێراق بۆ هەردوو پارێزگای نەینەوا و کەرکووک بگوازنەوە.
باکگراوند: پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە حکومەتی عێراق کردبوو، جیاوازی لە نێوان مووچەخۆرانی عێراق و هەرێمی کوردستان نەکرێت و هەمووان بە یەک چاو سەیر بکرێن، دواتر دادگای فیدرالیش کردییە بڕیار لە زاخۆوە تاوەکو بەسرە نابێت جیاوازی لەنێوان مووچەخۆراندا بکرێت، بەڵام تائێستا ئەو جیاوزییە دەکرێت و بە بەرچاوی خەڵکی کوردستان پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەڕوات و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش تاوەکو ئێستا تەنیا مووچەی مانگی 10ـیان وەرگرتووە. لەکاتێکدا لە عێراق مووچەی مانگی 12 دابەش دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن