پەرلەمانی عێراق داوای ئاشکراکردنی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی عێراقی بۆ سووریا دەکات
- عێراق
- 29 کانوونی یەکەم

حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق و ئەحمەد شەرع، فەرماندەی ئۆپۆزسیۆنی سووریا
ئاڤا نیوز
دوای سەردانی شاندێکی عێراق بۆ دیمەشق و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی سیاسی نوێی سووریا، باس لە هەبوونی جووڵەیەکی پەرلەمانی دەکرێت بۆ خستنەڕووی ئەوەی لە کۆبوونەوەی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق و ئیدارەی سیاسی نوێ لە سوریا باسکراوە و پێیانوایە ناڕوونییەک هەیە.
وێنە گەورەکە: ئەگەرچی وتەبێژی حکومەتی عێراق بە فەرمی چوونی شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتیی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی بۆ دیمەشق و کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی نوێی سووریا ڕاگەیاند، بەڵام ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران "ناڕوونەییەک" لە ئەنجامی ئەو سەردانە دەبینن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 26-12-2024، شاندێکی عێراق بە سەرۆکایەتیی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع و بەرپرسانی ئیدارەی نوێی سووریا کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد شەرمانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "ئەنجوومەنی نوێنەران لەکاتی میوانداریکردنی محەممەد شیاع سوودانی، بە ئاشکرا پشتیوانی خۆی بۆ هەموو هەنگاوەکانی حکومەت لەڕووبەڕووبوونەوەی پەرەسەندنەکانی ناوچەکە بەتایبەتی لەگۆڕەپانی سووریادا ڕاگەیاند و بەدڵنیاییەوە سەردانی شەتری بۆ دیمەشق و کۆبوونەوەکەی لەگەڵ شەرع دۆسیەی ئەمنی هەستیار و گرنگی پەیوەندیدار بەهەردوولاوە تاوتوێکرد."
كاریگەریی و لێكەوتەكان: بە گوتەی ئەو ئەندام پەرلەمانە، "تائێستا ناڕوونی لەئەنجامی سەردانەکەدا هەیە و حکومەتی عێراق ئەنجامی ئەم سەردانەی ئاشکرا نەکردووە، تەنانەت لایەنی سووریاش هیچ شتێکی لەبارەی سەردانەکەوە ڕانەگەیاندووە، بۆ ئەوەش ئێمە وەک ئەنجوومەنی نوێنەران لەڕێگەی چوارچێوەی یاسایی پەرلەمانەوە هەوڵدەدەین لەڕێگەی پرسیاری نووسراو یان زارەکی پەرلەمانەوە ئەو ناڕوونییە بدۆزینەوە و ئەمەش مافی ئێمەیە.
گۆشەیەكی دیكەی دیمەنەكه: پێشتر سەرچاوەیەکی باڵا بۆ ئاژانسێکی حکومی، وردەکارییەکانی گفتوگۆکانی نێوان ئیدارەی نوێی سووریا و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق، حەمید شەتری ئاشکرا کردبوو، بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە "شاندی عێراق لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا تاوتوێی پاراستنی سنوور و هاوکاری کرد بۆ ڕێگرتن لە سەرهەڵدانەوەی چەتەکانی داعش، هەروەها پاراستنی ئەو بەندیخانانەی کە چەتەکانی داعش لە ناو خاکی سووریادا نیشتەجێن."
لەلایەکی دیکەوە: عیسام کریتی، سەرکردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: سەردانی شاندێکی عێراق و کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی نوێی سووریا بە فشاری ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو ئەنجامدراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی گوندێکی سنووری گوێر قوتابخانەیان نییە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ شانۆکارانی هەڵەبجە داوای هۆڵی شانۆ دەکەن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری ئاسایی دەبێتەوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان گەڕایەوە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بە تۆمەتی ساختەکاری سێ فەرمانبەر دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 170 تۆن گۆشتی خراپبوو دەستی بەسەردا دەگیرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەتائیبی حیزبوڵڵا داوای سڕکردنی بڕیارەکانی سوودانی دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن پەسەندکردنی "هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە" هەڵدەوەشێنێتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەنگی واژۆی بەرپرسان بەپێی پلەکانیان دیاری دەکات