ئاڤا نیوز
کەسێک لە ڕێگەی تیکتۆکەوە چەند کارتۆنێک بە قەبارە و نرخی جیاواز بە هاونیشتمانیان دەفرۆشێت و ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ جۆری کارەکەی دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: پەیجێک لە تیکتۆک ڕێکلام بۆ چەند قەبارەیەکی جیاواز لە کارتۆنی کۆمپانیایێک دەکات، هاوکات بە نرخی جیاواز بە هاونیشتمانیان دەفرۆشێت و گوایە کەلوپی کۆگاکانی کۆمپانیاکەی تێدایە، بەشێکشیان وەک مۆبایل، ئایپاد و شتی گرانبەها نیشان دەدرێن.
لێدوانی فەرمی: هاونیشتمانییەک لە هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کارتۆنێکیان بە 30 هەزار دینار لە پەیجەکە کڕیوە، تاوەکو شتی کوالێتییان دەستکەوێت، بەڵام کارتۆنەکە جگە لە چەند پارچە پلاستیکێک، هیچ شتێکی دیکەی تێدا نەبووە، دوای ئەوەش پەیوەندیی بە خاوەنی پەیجەکەوە دەکەن و وەڵامیان ناداتەوە، لە تیکتۆکیش کۆمێنتەکانیان دەسڕێتەوە و بلۆکیان دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کارەکە وەک قومار وایە و ڕێگەپێدراو نییە، "لەڕێگەی لیژنەکانمانەوە بەدواداچوون بۆ حاڵەتەکە دەکەین و بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ فرۆشیاری ئەو کارتۆنانە دەکەین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، مۆڵەت بەو شتانە نادات کە لە ڕێگەی تیکتۆک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەفڕۆشرێن، هەر بەرهەم و کاڵایەک بێتە هەرێمی کوردستانەوە پێویستە مۆڵەتی بازرگانی و ڕێگەپێدانی هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






