
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق لەڕێگەی ئاڤاوە زانیاری لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی بەغدا و دیمەشق دەخاتەڕوو و دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان نییە، بەڵام گفتوگۆیان لەگەڵ لایەنی سووری بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بەردەوامە.
وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی دەسەڵات لە سووریا، ماوەی مانگێک بوو گەشتە نێودەوڵەتییەکان بۆ سووریا ڕاگیرابوون، بەڵام حەوتی ئەم مانگە بەشێک لە گەشتەکان دەستیانپێکردەوە.
لێدوانی فەرمی: وەلید دلفی، گوتەبێژی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
. وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لەگەڵ لایەنی سووری لە گفتوگۆی بەردەوامدایە بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو وڵات، لەگەڵ ئەوەشدا تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان دیاری نەکراوە.
. دەکرێت گەشتەکان لە چەند هەفتە یاخود مانگی داهاتوودا دەستپێبکەنەوە و ئەوە لە تایبەتمەندی وەزارەتی گواستنەوەیە، هەرکاتێکیش ڕێککەوتن کرا، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق گرفتی نییە و ئامادەیە سەرلەنوێ گەشتەکان دەستپێبکاتەوە.
لە پەیامنێرەوە: ڕۆژی سێشەممە 07-01-2025 بژار شەریف، نێردراوی گرووپی میدیایی ئاڤا لە سووریا ئاشکرای کرد کە یەکەم گەشتی نێودەوڵەتی لە دیمەشقەوە بەرەو ئیمارات کراوو فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی سووریا 180 گەشتیاری گواستووەتەوە، هاوکات هەمان ڕۆژیش فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق پێشوازی لە یەکەم گەشتی مەدەنی دەرەکی لەدوای ڕووخانی ئەسەد کرد کە فڕۆکەیەک بووە لە قەتەرەوە گەیشتووەتە سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






