تۆمەتبارێکی دیکەی دۆسیەی "دزیی سەدە" بە 10 ساڵ زیندانیکردن سزا درا
- عێراق
- 14 کانوونی دووەم

ئوسامە حوسام جەودەت، بەڕێوەبەری گشتیی پێشووتری دەستەی گشتی باج
ئاڤا نیوز
لەسەر دۆسیەی "دزیی سەدە"، دادگای ناوەندیی تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە بەغدا سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر بەڕێوەبەری گشتیی پێشووتری دەستەی گشتی باجدا سەپاند.
وێنە گەورەکە: بەهۆی دۆسیەی ئاسانكاریكردن بۆ بردنەدەرەوەی بڕی 2.5 ملیار دۆلار لە بانکی ڕافیدەین وەک یەكێک لە گەورەترین سكانداڵەكانی گەندەڵی دارایی لە عێراق کە بە "دزیی سەدە" ناسراوە، تا ئێستا چەندین کەس دراونەتە دادگا و دادگایی کراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییی عێراق ڕایگەیاند، تاوانبارەکە بە هاوبەشی لەگەڵ دوو تۆمەتباری دیکەدا دەستیان بەسەر بڕی پارەی پاشەکەوتی باجدا گرتووە، کە لە بانکی ڕافیدەین دانرابوو لە ڕێگەی چەکێکەوە لە بەرژەوەندیی کۆمپانیایەک. حوکمەکە بەپێی بڕگەکانی ماددەی 316/ بەشی 1 لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969 ی هەموارکراو و بەپێی ماددەکانی 47 و 48 و 49 دەرچووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئوسامە حوسام جەودەت، بەڕێوەبەری گشتیی پێشووتری دەستەی گشتی باج بووە، ئوسامە حوسام یەکێک بوو لەو کەسانەی کە بە تۆمەتیی دیارنەمانی پارەی باج لە دۆسیەی "دزیی سەدە" تۆمەتبار کرابوو.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانی عێراق: لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 23 هەزار کەسمان گەڕاندووەتەوە
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی یاسایی چارەنووسی دادگای فیدراڵی بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پلانی گشتگیر بۆ نوێکردنەوەی سیاسەتیی بازرگانیی خۆی دادەڕێژێت