لەڕێگەی فایلی خەڵکی ئاڤاوە داوای ڕوونکردنەوە لە وەزیری بەرگریی عێراق دەکرێت
- کوردستان
- 14 کانوونی دووەم
دیمەنی پارچە زەوییەک، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پێشتر ئاڤا میدیا هەواڵێكی بڵاوکردەوە لەسەر ژمارەیەک سەربازی کورد، کە لە نێو سوپای عێراقدان و برینداری سەنگەرن و لە پێدانی زەوی پشتگوێ خراون، پاش گەیاندنی کێشەکەیان لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق بە نووسراوی فەرمی داوای ڕوونکردنەوە لە وەزیری بەرگریی عێراق دەکات.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوو وەزارەتی بەرگریی عێراق ناوی بەشێک لە سەربازە بریندارەکانی ڕەوانەی شارەوانی مووسڵ کردبوو تاوەکو لە سنوورەکەدا زەوییان پێبدرێت، بەڵام لە پاڵ ناوی سەربازانی کورد کە ژمارەیان 27 کەسە، ئاماژە بە هەرێمی کوردستان کرابوو، بۆیە لە پێدانی زەوی بێبەشکراون.
لێدوانی فەرمی: مەریوان قەرەنی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بە نووسراوی فەرمی داوامان لە وەزیری بەرگریی عێراق و وەزارەتەکە کردووە تاوەکو ڕوونکردنەوەمان پێبدرێت کە بۆچی زەوی بە سەربازە کوردەکان نەدراوە، لە ئەگەری وەڵامنەدانەوەی نووسراوەکەش، لە دادگەی فیدڕاڵی عێراق سکاڵا لە سەر وەزارەتەکە تۆماردەکەین.
نووسراوی فەرمی: لە نووسراوەکەدا کە ئاراستەی وەزیری بەرگریی عێراق و وەزارەتەکە کراوە، هاتووە: بەپشتبەستن بە ماددەی 61 لە دەستووری عێراق، ماددەی 15 لە یاسا پێکهێنەرەکانی ژمارەی 13ی ساڵی 2018، لیستی ناوی کۆمەڵێک ئەندامی سوپای عیراقتان ئاراستە دەکەین کە ئەرکیان لە فیرقەی دوو، لیوای پێنج، فەوجەکانی یەک، دوو، سێ بووە، لە جەنگی دژی ڕێکخراوی داعش برینداربوون.
دەبێت بەپێی یاسای ژمارە 20ی ساڵی 2009ی هەموارکراو، کە تایبەتە بە زیانلێکەوتووانی ئۆپەراسیۆنی جەنگی، هەڵە سەربازییەکان و ئۆپەراسیۆنی دژ بە تیرۆریستان قەرەبوو بکرێنەوە، ئەوانە تاوەکو ئێستا پارچە زەوییان وەرنەگرتووە و داواتان لێ دەکەین وەکو ئەوانی دیکە زەوییان بۆ تەرخانبکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شێوازی نوێی ناونووسینی حاجییان ئاشکرا دەکرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن دەنگدانی ئەزموونی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەبات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
12 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شێوازی نوێی ناونووسینی حاجییان ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە 2 لە هەولێر دەکرێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک لەکار لادرا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 24 کاتژمێری ڕابردوو سێ ئەندامی حەشدی شەعبی لە کەرکووک کوژراون
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا وەڵامی حەلبووسی دەداتەوە