
وەرگرتنی مووچە لە ڕێگەی کی کاردەوە
ئاڤا نیوز
خاوەنی نووسینگەکانی کی کارد و دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، مانگرتن ڕادەگەیێنن و مووچەی فەرمانبەران دابەش ناکەن، ئەم هەڵوێستەشتان دوای ئەوە دێت کە پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاندبوو، ئەو نووسینگانە بێ مۆڵەت کار دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نوێنەرایەتی نووسینگەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران نووسراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاند: لە ڕۆژی 20ی ئەم مانگەوە مانگرتنی سەرتاسەری لەدژی لێدوانەکانی پارێزگاری بانکی ناوەندی ڕادەگەیەنن و تا کاتێک نادیار، هاوکات نووسینگەکان داوا دەکەن لەلایەن کۆمپانیاکانەوە مۆڵەتی فەرمیان پێبدرێت.
هەر بەگوێرەی بڵاوکراوەکەیان، مووچە و شایستەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاوەدێری کۆمەڵایەتی دابەش ناکەن تا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت و مافەکانیان جێگیر دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: لە ئەگەری داخستنی نووسینگەکان، فەرمانبەران دەبێت بچنە لقی بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدین بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان بەمەش فشارێکی زۆر لەسەر ئەو لقانە دروست دەبێت و ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خاوەنی ئەو نووسینگانە لە پارێزگای نەجەف ڕۆژی هەینی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا دژی لێدوانەکەی پارێزگاری بانکی ناوەندی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 31 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 31 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






