دیمەنێکی قەڵای هەولێر لە ئاسمانەوە، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
شەقام و کۆڵانەکانی ناو قەڵای هەولێر بەشێوەیەکی ستانداردی کەلەپووری جیهانی نۆژەنکراونەتەوە، لە ئایندەیەکی نزیکدا چایخانەی كولتووری و هۆتێل و چێشتخانەش لەسەر قەڵا دەكرێتەوە و گەشتیاران دەتوانن لە شەوانیشدا سەردانی قەڵا بکەن.
وێنە گەورەکە: نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر لە ژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان دەكرێت، ئێستا نۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرەکیی قەڵاش لە قۆناغی کۆتایدایە.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی بەردەوامی پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەکەش، ئەندازیار فەلاح حەسەن، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای هەولێر بە وەکالەت ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا 10 هەزار و 600 مەتر چوارگۆشە لە شەقامی سەرەکیی قەڵا و بەشێک لە کۆڵانەکان بەردڕێژ کراون و پڕۆسەکەش لە قۆناغی کۆتاییە.
زانیاریی زیاتر: لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆتایی بە پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی حەمامی قەڵا دێت کە کۆنترین حەمامی هەولێرە و نۆژەکردنەوەی حەمامی قەڵاش لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە پشتیووانیی دارایی دەکرێت.
لەناو قەڵای هەولێردا چی دەکرێت:-
- لە قۆناغی داهاتوودا کورسیی دانیشتن و ڕووناکی بۆ شەقامی قەڵا و کۆڵانەکان دادەندرێن.
- ڕووبەری سەوزای زیاد دەکرێت و داری زیاتر دەچێندرێن.
- گۆڕەپانی بەردەم دەرگای سەرەکیی قەڵا نۆژەن دەکرێتەوە و بەردڕێژ دەکرێت.
- پلانیش هەیە خانووەکانی قەڵا نۆژەن بکرێنەوە و چایخانەیەکی کولتووری و چێشتخانە و هۆتێلێكیش لە قەڵا دروست بکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لە کردنەوەی لە ڕۆژدا، بڕیار وایە شەوانیش دەرگای قەڵا بەڕووی گەشتیاران و سەردانیکەران بکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت