
دابەشکردنی نەوتی سپی لە لایەن بریکارەکانی خۆراک، فۆتۆ - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دابەشکردنی نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەستیپێدەکات، کار لەسەر ئەوە دەکرێت سەرجەم خێزانە نیشتەجێبووەکانی سنووری ناوچە شاخاوییەکان سوودمەند ببن.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی نەوتی عێراق 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی وەک پشکی نەوت و وزەی هەرێمی کوردستان دابینکرد، تاوەکو ئێستا دوو کاروانی ناردووە، ئەمساڵ پشکی پارێزگای دهۆک حەوت ملیۆن و 900 هەزار لیترە، هەر خێزانێک 100 لیتری پێدەدرێت.
لێدوانی فەرمی: کارزان ڕەئووف، بەڕێوبەری نەوت و کانزاکانی دهۆک بە ئاڤای گوت، "ئامادەسازییەکان لە قۆناغی کۆتاییدان ڕەنگە پێش کۆتایی ئەم هەفتەیە پرۆسەکە دەستپێبکەین، لە ئەولەویەتمان دایە سەرجەم خێزانەکانی سنووری ناوچە شاخاوییەکان نەوت وەربگرن.
ئەمەش بزانە: 290 هەزار خێزان لە سنووری پارێزگای دهۆک لە پرۆسەی وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەند دەبن، کە پێویستیی بە دابینکردنی 58 ملیۆن لیتر نەوت هەیە، ئەو بڕەی کە دابینکراوە بەشی 13% خێزانەکان دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نەتەنیاهۆ دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت