پەرلەمانتارێکی دەم پارتی بۆ ئاڤا: پەیامی نوێی ئۆجەلان پرۆسەی ئاشتیی بەرەو قۆناغێکی نوێ دەبات
- هەواڵ
- 22 کانوونی دووەم

گرتووخانەی ئیمرالی
ئاڤا نیوز
محەممەد کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی سەبارەت بە کۆبوونەوە چوار کاتژمێرییەکەی ئیمڕالی ڕایگەیاند، سبەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرا دەکرێت و پێشبینی دەکەم پەیامی نوێی ئۆجەلان پرۆسەی ئاشتیی بەرەو قۆناغێکی نوێ ببات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوار شەممە، شاندی دەم پارتی بۆ جاری دووەم لەسەر داوای دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی جەهەپە سەردانی دوورگەی ئیمڕالیان کرد، بۆ ئەوەی دوا پەیامی ئۆجەلان بۆ پرسی"چەکدانانی پەکەکە" بۆ دەسەڵاتدارانی تورکیا بهێنێتەوە، کۆبوونەوەکەی ئەمجارەی شاندەکە چوار کاتژمێری خایاندووە و ئەحمەد تورک، بەهۆی ئەوەی تەندروستی باش نەبووە نەیتوانیووە لەگەڵیان بڕوات.کۆبوونەوەکەی ئەمجارەش بە داخراوی مایەوە و هیچ وردەکارییەک دەربارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرانەکراوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد کەماچ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: شاندەکە بۆ ئەوە چوون کە پەیامی سەرجەم پارت و لایەنەکان بۆ ئۆجەلان ببەن، لەبەرامبەردا ئۆجەلان وەڵامی ئەو پێشنیازانە دەداتەوە و پێشبینی دەکەم "پرۆسەی ئاشتی هەنگاوێک بەرەو پێش بچێت"، لەبەر ئەوەی سەرجەم لایەنەکانی نیەتی خۆیان بۆ ئەم پرۆسەیە ئاشکرا کردووە، پرۆسەکە تاوەکو ئێستا بەشێوەیەکی ئەرێنی بەرەوپێش دەچێت.
لەلایەکی دیکەوە: کەماچ سەبارەت بە ڕێککەوتنی ژێربەژێر لەسەر چەند ماددەیەکی دەستووری پەیوەست بە مافی کورد گوتی: هیچ ڕێککەوتنێکی لەم شێوەیە نەخراوەتە بەرباس، کورد بۆ مافە دەستوورییەکانی لەگەڵ دەوڵەت ڕێکدەکەوێت نەک دەسەڵات، چونکە لە دەسەڵات پارتەکان دەگۆڕێن، ئەگەر بابەت مافە دەستووریەکان بێت بۆ ئەوە پێویستە دەستووری تورکیا سەرلەنوێ بنووسرێتەوە، نەک تەنیا دەستکاری چەند خاڵێک بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






