لیژنەی تەکنیکی پارتی و یەکێتی لەسەر دیاریکردنی دەسەڵاتی پۆستە باڵاکان کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 23 کانوونی دووەم

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرەتای هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە لیژنەی تەکنیکی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە، ئەمە دەبێتە پێنجەم کۆبوونەوەی شاندی تەکنیکی هەردوولا بۆ پێکهێنانی حکومەت و ڕەشنووسی دەسەڵاتی دامەزراوەکان تەواو دەکەن.
وێنە گەورەگە: لەنێوان براوەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردنەکان تاوەکو ئێستا دوو کۆبوونەوەی شاندی دانووستانکاری هەردوولا و چوار کۆبوونەوەی لیژنەی تەکنیکی و کۆبوونەوەیەکی باڵای دووقۆڵی لەنێوان سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی،بەڕێوەچووە، لە کۆبوونەوەکانیشیان نەخشەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و شێوازی حوکمرانی گفتوگۆی چڕی نێوانیان بووە.
زانیاریی تایبەت: بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە دیاریکراوی لەنێوان ڕۆژانی یەکشەممە یان دووشەممە، جارێکی دیکە و بۆ پێنجەم جار لیژنەی تەکنیکی پارتی و یەکێتی کۆببنەوە، ڕەشنووسی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکومەت، جێگرەکانیان، دەسەڵاتی وەزیر و بریکاری وەزارەتەکان دەنووسنەوە و ڕەشنووسێک بۆ کۆبووەنەوەی باڵای نێوانیان لەبارەی دەسەڵاتە ئیداری و داراییەکان ئامادە دەکەن.
ئەمەش بزانە: ئەندامانی شاندی تەکنیکی پارتی پێکهاتوون، لە پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح، ئەندامانی شاندی تەکنیکی یەکێتیش پێکهاتوون لە د.ڕێواز فایەق، ئامانج رەحیم و شاڵاو شێخ سەڵاح، دوای ئەم کۆبوونەوەیەش جارێکی دیکە هەردوو حیزب لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە بۆ بریاردان لەسەر ڕەشنووسە ئامادەکراوەکە و پێکهێنانی حکومەت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نەتەنیاهۆ دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت