
لۆگۆی یونامی
ئاڤا نیوز
نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بەدواداچوون بۆ دوایین پێشهاتەکان سەبارەت بە پەسەندکردنی هەمواری یاسای باری کەسی و یاسا گرنگەکانی دیکە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە دەکات و جەخت لەسەر پاراستنی ماف و خۆشگوزەرانی ژنان و منداڵان دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای چەندین مشتومڕ و نیگەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی و مەدەنی و بزووتنەوەکانی ژنان و ئەو تێبینییانەی لەسەر هەموارەکە هەبوون، دواجار ڕۆژی 21-1-2025 لە پەرلەمان دەنگ لەسەر هەمواری یاسای باری کەسی درا و پەسند کرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەموارەکە ڕێگە بە کچان لە تەمەنی نۆ ساڵی و کوڕ لە تەمەنی 15 ساڵی دەدات لە دەرەوەی دادگاکان هاوسەرگیری بکەن، هاوسەرگیری کاتی ڕێگەپێدراو دەبێت، لەکاتی جیابوونەوە منداڵ لای باوکی دەبێت و پرۆسەی هاوسەرگیری لە دادگەکان گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوەکەی یونامیدا هاتووە:
- نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بەدواداچوون بۆ دوایین پێشهاتەکان سەبارەت بە پەسەندکردنی هەمواری یاسای باری کەسی و یاسا گرنگەکانی دیکە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە دەکات.
- لەم ڕووەشەوە نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە کە چاکسازی یاسایی لەگەڵ پابەندییە نێودەوڵەتییەکانی عێراق لە بواری مافەکانی مرۆڤدا بگونجێت بەتایبەتی سەبارەت بە پاراستنی ماف و خۆشگوزەرانی ژنان و منداڵان و پارێزگاریکردن لە دەستکەوتە مێژووییەکانی وڵات.
- بە شێوەیەکی بەرفراوان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق لە پەیوەندیداین و جەختمان لەسەر پێویستی گفتوگۆیەکی بوونیادنەر و گشتگیر لەسەر ئەم بابەتە کردووەتەوە.
- بەم ئاراستەیە لەسەر هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین، نەتەوەیەکگرتووەکان پشتیوانیی خۆی بۆ عێراق بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی بۆ سەروەری یاسا و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ دووپات دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






