
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کارەکانی پەیوەست بە دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان تەواوکردووە و پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا ناوەکان بە پەسەندکراوی بگەڕێنەوە بۆ وەزارەتی شارەوانی.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی شارەوانی هەرێمی کوردستان، پێشتر وردبینی لە ناو و فۆڕمی زیاتر لە 180 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆری هەرێمی کوردستان تەواوکردبوو، ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کرابوو بۆ پەسەندکردن، ئێستا کارەکان لە ئەنجوومەنی وەزیران تەواوکراوە و چاوەڕێ دەکرێت ئەم هەفتەیە ناوەکان بە پەسەندکراوی بگەڕێتەوە و قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی لە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات.
لێدوانی فەرمی: سهربهست مهولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له وهزارهتی شارهوانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پێشبینی دەکەین لەم هەفتەیە ناوی زیاتر لە 180 هەزار کەس بۆ پێدانی زەوی بگەڕێتەوە کە ئهنجوومهنی وهزیران ڕەزامەندی لەسەرداون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای گەڕانەوەی ناوەکان، وەزارەتی شارەوانی ناوی ئەو کەسانە ئاراستەی سنووری شارەوانییەکان دەکات، دوای دابینکردنی پارچە زەوی لەلایەن شارەوانییەکان، دەست بە دابەشکردنیان دەکرێت بەسەر فەرمانبەر و هێزە ئەمنییەکاندا.
ژمارەکان وا دەڵێن: پێشتر ئاڤا میدیا ئاشکرایکرد کە دیارترین ئەو وەزارەتانەی وردبینی لە فۆرمەکانیاندا کراوە ئەمانەن:
- وەزارەتی پەروەردە 94 هەزار فۆرم.
-وەزارەتی ناوخۆ 65 هەزار فۆرم.
- وەزارەتی خوێندنی باڵا 18 هەزار فۆرم.
- وەزارەتی پێشمەرگە 13 هەزار فۆرم.
باکگراوند: بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستیپێکرد، نزیکەی 300 هەزار کەس سوودمەند دەبن و زەویان پێ دەدرێت، لە قۆناغی یەکەمدا زیاتر لە 15 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان زەوییان وەرگرت و بۆ قۆناغی دووەمیش ناوی 180 هەزار کەس ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کرا بۆ پەسەندکردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






