
دابەشکردنی نەوتی سپی، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی نەوتی سپی عێراق بە نرخی پاڵپشتیکراو، لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ماوەی چوار ڕۆژە دەستیپێکردووە، پلانەکەش بۆ ئەوەیە دانیشتووانی هەموو ناوچە سارد و شاخاوییەکانی سنوورەکە لە پرۆسەکە سوودمەندبن.
وێنە گەورەکە: حەوت ملیۆن و 900 هەزار لیتر نەوتی سپی، لە چوارچێوەی پشکی نەوت و وزەی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای دهۆک دابینکراوە، بەم بڕەش لە 290 هەزار خێزان تەنیا 13% خێزانیان سوودمەند دەبن.
لێدوانی فەرمی: کارزان ڕەئووف، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی دهۆک بە ئاڤای میدیای ڕاگەیاند، "ڕۆژانە سێ بۆ چوار تەنکەر نەوت لە بەغداوە بۆ پارێزگای دهۆک دەنێردرێت، پلانمان بۆ ئەوە داناوە زیاتر لە 70 هەزار خێزان لە ناوچە سارد و شاخاوییەکانی سنوورەکە لە پرۆسەی وەرگرتنی نەوت سوودمەندبن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی نەوتی عێراق، 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی وەک پشکی نەوت و وزەی هەرێمی کوردستان دابینکردووە و پشکی پارێزگاکان جیاکراوەتەوە، هەر خێزانێک 100 لیتری بە نرخی پاڵپشتیکراو پێدەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لەبارەی ستەم بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






