
لۆگۆی ئەنەکەسە لەگەڵ وێنەی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە). گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
هەوڵەکان بۆ زیاتر لێکنزیکبوونەوەی پارتیە کوردییەکان لە ڕۆژائاوای کوردستان بەردەوامن، گوتەبێژی ئەنەکەسەش دەلێت: بەم نزیکانە جارێکی دیکە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی کۆدەبینەوە.
وێنە گەورەکە: لەدوای کەوتنی ڕژێمی بەشار ئەسەد و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ لە سووریا، سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانییان چڕکردووەتەوە کە کورد لە سووریای نوێ مافەکانییان پارێزراوبێت، بۆ ئەمەش هەوڵی یەکدەنگی و یەکخستنی کورد لە سووریا دەدرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەمڕۆ دووشەممە 2025-1-27، فەیسەڵ یوسف گوتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا "ئەنەکەسە" بە ئاڤا میدیایی ڕاگەیاند:
- سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆک بارزانی بۆ یەکهەڵوێستی کورد، وڵاتانی ئەوڕوپیش داوامان لێ دەکەن بەزوویی کورد کێشە نێوخۆیەکانیان لە سووریا چارەسەر بکەن و یەکهەڵوێست بن.
- ئێمە وەک ئەنەکەسە، هەوڵ دەدەین بە زووترین کات لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆببینەوە و بۆ ئەوەی پێش ئەوەی بڕۆینە دیمەشق کێشەکانمان چارەسەر بکەین.
باکگراوند: ڕۆژی 2025-1-16، لە پیرمام کۆبوونەوەیەکی گرنگ و مێژوویی لەبارەی ئایندەی کورد لە سووریا و ناوچەکە بەڕێوەچوو، سەرۆک بارزانی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبووەوە و دوایین بارودۆخی سووریا و ئایندەی کوردیان لەو وڵاتە تاوتوێ کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت