
دیمەنی ئاگرەکەی کێڵگەی ڕومەیلە. فۆتۆ - میدیا عەرەبییەکان
ئاڤا نیوز
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هەفتەی ڕابردوو لە یەکێک لە کێڵگەکان، بەرهەمی ڕۆژانەی نەوتی عێراق 300 هەزار بەرمیل نەوت کەمیکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی 24ـی ئەم مانگە، ئاگر لە تانکییەکانی وێستگەی غازی پێنجەم لە باکووری ڕومەیلە لە پارێزگای بەسڕە کەوتەوە و ڕێژەی بەرهەمهێنان لەو کێڵگەیە بە سەدان هەزار بەرمیل کەمیکردووە و دەیان بیری نەوت لەکار کەوتن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ئەلنەجار، نوێنەری عێراق لە ڕێکخراوی ئۆپێک بە ئاژانسی "بلۆمبێرگ"ی ڕاگەیاند: بەرهەمهێنانی نەوتی کێڵگەی ڕومەیلە لە عێراق بە ڕێژەی 300 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمبووەتەوە بەهۆی ئاگرەکەی هەفتەی ڕابردوو، گومان هەیە دەربارەی کاتی چاکبوونەوەی تەواوەتی بەرهەمهێنان لەو کێڵگەیە.
ئەمەش بزانە: کێڵگەی ڕومەیلە دەکەوێتە شاری بەسڕە لە باشووری عێراق، بە یەکێک لە گەورەترین کێڵگەکانی بەرهەمهێنەری نەوت لە جیهاندا دادەنرێت، بە ڕێژەی بەرهەمهێنانی 1.3 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا و نزیکەی 40%ـی کۆی بەرهەمی نەوتی عێراق پێکدێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانی عێراق: لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 23 هەزار کەسمان گەڕاندووەتەوە
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی یاسایی چارەنووسی دادگای فیدراڵی بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پلانی گشتگیر بۆ نوێکردنەوەی سیاسەتیی بازرگانیی خۆی دادەڕێژێت