
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی یاسای لێبووردنی گشتی. وێنە ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
سوننەکانی عێراق کە دوو ساڵ زیاتر بوو داواکارییەکانیان لە دەرچوواندنی یاسای لێبووردنی گشتی چڕکردبووەوە، ئێستا چاوەڕێی ڕێکارەکان ناکەن و بەدەستی خۆیان یاساکەیان بۆ لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق بردووە، داوای لێدەکەن بەپەلە یاساکە واژۆ بکات.
بۆچی گرنگە: سوننەکان دەڵێن لە عێراق زیاتر لە 22 هەزار کەس بەتۆمەتی تیرۆر زیندانیکراون، زۆرێک لەوانەش تۆمەتەکانیان لەسەر ساغنەبووەتەوە و تەنیا لەسەر بنەمای هەواڵدەری نهێنی سزادراون، بۆیە ئومێدیان هەیە یاسای لێبووردنی گشتی کە پەرلەمانی عێراق 21ـی ئەم مانگە پەسەندی کرد، ببێتە هۆکارێک و لەکۆتاییدا زۆرێک لەوانە ئازاد بکرێن.
بینراو و بیستراو: عەبدولکەریم عەبتان، جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق دوێنێ خۆی نوسراوی ئاڕاستەکردنی یاسای لێبوردنی گشتی لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار بردووە و ڕادەستی کامل دلێمی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقی کردووە.
زانیاری زیاتر: بەگوێرەی ڤیدیۆکە کە ئەو پەرلەمانتارە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، بە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی کۆمار دەڵێت، یاسای لێبووردنی گشتیی یاسایەکی گرنگە و هەموو ڕێکارەکانی لە پەرلەمان تەواوکردووە، ئێستاش دایکی زیندانکراوەکان و کەسوکاریان و هەمووو ئەوانەی بەر یاساکە دەکەون، چاوەڕێن سەرۆککۆمار لە چارەکی یەکەمی ئەو 15 ڕۆژەی یاسا بۆ واژۆکردنی یاساکان بۆی دیاریکردووە، یاساکە واژۆ بکات واتە داوا دەکەن لە ماوەی چوار ڕۆژی داهاتوودا سەرۆککۆمار یاساکە واژۆ بکات.
لەلایەکی دیکەوە: لە ڕۆژی پەسەندکردنی یاساکەدا، محەممەد عەبدڕەبە جبووری، ئەندامی فراکسیۆنی سەدارەی سوننەکان لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو، هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتیی داواکارییەکانی ئەوانی تێدا جێگە کراوەتەوە و ئەوان وەک سوننەکان لە یاساکە ڕازیین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






