
بەدر عید ئەلموتەیری، ڕاوچی کوەیتی
ئاڤا نیوز
دوای دەستبەسەرکردنی بەدر عید ئەلموتەیریی ڕاوچی، بۆ ماوەی دوو هەفتە لە عێراق، بزووتنەوەیەکی فەرمی و جەماوەری هەوڵ دەدەدن بۆ کوەیت بیگەڕێننەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەلموتەیری، پاسەپۆرتەکەشی لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی عێراقەوە دەستبەسەرکراوە، ئەو ڕاوچییە داوا لە وەزارەتی دەرەوە و نوێنەرانی ئەنجوومەنی نیشتیمانی وڵاتەکەی کردووە، دەستوەردان لە دۆسیەکەی بکەن و بیگەڕێننەوە کوەیت.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: نوێنەرانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوەیت کە بەم دواییە هەڵوەشایەوە، لەوانە پەرلەمانتار محەممەد عەواد ئەلرەقیب و پەرلەمانتاری پێشوو فایز ئەلجمهور، داوایان لە وەزارەتی دەرەوە کرد دەستبەجێ دەستوەردان بۆ گەڕانەوەی ئەلموتەیری بۆ کوەیت بکات.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: میدیا ناوخۆییەکان لە زاری بەرپرسێکی کۆمەڵەی پارێزەرانی کوەیتییەوە بڵاویانکردەوە، کۆمەڵەکە بڕیاریداوە پارێزەرێک بۆ بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە لە عێراق بنێرێت.
باکگراوند: بەدر عید ئەلموتەیری بە "قەناس" ناسراوە، بە ئامانجی ڕاوکردنی باڵندە هاتبووە عێراقەوە، بەڵام بەهۆی ئەو باڵندانەی کە ڕاویکردبوون و لە سنووری وشکانی عێراق -کوەیت دەستگیرکرا و لەگەڵیدا ئۆتۆمبێلەکەی و دوو باڵندەی دەستی بەسەردا گیرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن پەسەندکردنی "هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە" هەڵدەوەشێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن پەسەندکردنی "هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە" هەڵدەوەشێنێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەنگی واژۆی بەرپرسان بەپێی پلەکانیان دیاری دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردەی عێراق وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریکرد
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکی ناوەندی پێنج ڕێککار بۆ فراوانکردنی پارەدانی ئەلیکترۆنی ڕادەگەیێنێت