لە عێراق بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ 53 کەس گیان لەدەست دەدەن و بریندار دەبن
- عێراق
- 31 کانوونی دووەم

دیمەنی ئەو پاسەی ئەمڕۆ لەڕێگەی دیوانییە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو
ئاڤا نیوز
لە ئاکامی ڕووداوێكی سەختی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی خێرایی نێوان دیوانییە و نەجەف حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و 46 کەسی دیکەش بەسەختی برینداربوون.
وێنە گەورەکە: بەهۆی خراپی ڕێگاوبانەکانی عێراق، بەتایبەتی ڕێگای نێوان پارێزگاکان لەلایەک و لەنێوان شار و شارۆچکە و گوندەکان لەلایەکی دیکەوە کە زۆربەیان تاوەکو ئێستا یەک سایدن، ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر ڕووداوی هاتووچۆ ڕوودەدات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرچاوەیەکی پزیشکی لە پارێزگای دیوانیە بڵاویکردەوە:
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 31-1-2025 بەهۆی لادانێکی کاتی لەسەر ڕێگەی خێرایی نێوان دیوانییە و نەجەف شۆفێرێکی پاسی گواستنەوە کە دەیان سەرنشینی هەڵگرتبوو کۆنترۆڵ لەدەست دەدات و پاسەکەی بە سێ ئۆتۆمبێلی تایبەت دەدات، دواتریش دەکەوێتە نێو گۆمە ئاوێکەوە.
- لەئاکامی ڕووداوەکەدا حەوت کەس گیانیان لەدەستداو و 46 کەسی دیکەش برینداربوون کە دوو کەس لە بریندارەکان باری تەندروستییان ناجێگیرە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێژەی مردن بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ لەسەر ئاستی جیهان بەرزە، بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی RoadPeace هەموو ساڵێک ملیۆنێک و 190 هەزار کەس بە ڕووداوەکانی هاتووچۆ گیان لەدەست دەدەن، واتە هەموو ڕۆژێک سێ هەزار و 260 کەس، هەروەها هەموو کاتژمێرێک 136 کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیان لەدەست دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





