تاقیکردنەوەی بەرایی پۆلی 12 بە بەشداریی زیاتر لە 24 هەزار قوتابی دەستپێدەکات
- کوردستان
- 2024-03-03

بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوە
ئاڤا نیوز
تاقیکردنەوەی بەرایی ساڵی خوێندنی 2023-2024، لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، لە بەشەکانی زانستی، وێژەیی و پیشەیی 24 هەزار و 602 قوتابی مافی بەشداریکردنیان هەیە.
وێنە گەورەکە: کاتژمێر 01:00ـی دوانیوەڕۆ تاقیکردنەوەی بەرایی لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، قوتابییانی دەرەکی لە بەشەکانی زانستی، وێژەیی و پیشەیی تاقیکردنەوە بەئامانجی بەشداریکردنی لە تاقیکردنەوەی وەزاری پۆلی 12 دەکەن، تاقیکردنەوەکان ئەمڕۆ 03-03-2024 دەستپێدەکات ڕۆژی 13-03-2024 تەواو دەبێت.
بۆچی گرنگە: ئەو قوتابییانەی بەهۆی جیاواز ناتوانن لە نێو ناوەندەکانی خوێندن درێژە بەو پڕۆسەیە بدەن، لە ڕێگەی تاقیکردنەوەی دەرەکیی هەوڵی گەیشتن بە بڕوانامە دەدەن.
لێدوانە فەرمییەکان: سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا نیوز گوتی: لە بەشەکانی زانستی، وێژەیی و پیشەیی 24 هەزار و 602 قوتابی دابەشبوونە بەسەر 475 هۆڵی تاقیکردنەوە.
دلێر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر، بۆ ئاڤا نیوز گوتی: "تەنیا لە سەنتەری پارێزگای هەولێر 55 هۆڵ بۆ تاقیکردنەوەی قوتابییان دابینکراون، بۆ هەرسێ زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی و تورکمانی."
"لە سنووری پارێزگای دهۆک، حەوت هەزار قوتابی بەسەر 144 هۆڵ دابەشبوون." عومەر عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای دهۆک وای بە ئاڤا نیوز گوت.
لەلایەكی دیكەوە: ڕاز کەریم، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی پەروەردەی گشتیی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "چوار هەزار و 769 قوتابی لەسنووری پارێزگای سلێمانی بەشداريی تاقیکردنەوەکان دەکەن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
23 خولەک لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی چاپی پاسپۆرت لە هەولێر چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێخۆشبوونی دارایی بۆ هاووڵاتیانی سووری دەردەکرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا زانیاری ورد لەسەر ڕووداوی بەنزینخانەکەی هەولێر بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بکوژی دوو کەسەکەی سێشەممەی ڕابردووی هەڵەبجە خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد