
باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەست بە ئامادەکاری دەکات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دڵنیاییش دەدات لەوەی دیاریکردنی وادەکە بە ڕەزامەندی ئەوان بووە و دەتوانن بێ کێشە پرۆسەکە بەڕێوەببەن.
وێنە گەورەکە: دوای بڕیارەکەی دادگەی فیدڕاڵی عێراق لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 10-06-2024 ی وەک وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاری کرد.
لێدوانی فەرمی: عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیای کۆمیسیۆن بە ئاڤا نیوزی گوت، دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن بە هاوئاهەنگی ئێمە بووە، کاتەکەی گونجاوە و دەتوانین بێ کێشە پرۆسەکە بەڕێوەببەین.
زانیاری زیاتر: سیستەمی ئەمجارەی هەڵبژاردن بازنەیی دەبێت و هەرێمی کوردستان بۆ چوار بازنە دابەش کراوە. بەپێی ژمارەی دانیشتووان کە کۆمیسیۆن بۆ ئاڤا نیوزی پشتڕاست کردەوە، 100 کورسییەکەی پەرلەمان بەمشێوەیە دابەش دەبن:
- هەولێر 34 کورسی
- سلێمانی 38 کورسی
- دهۆك 25 کورسی
- هەڵەبجە 3 کورسی
لەلایەکی دیکەوە: کۆميسیۆن وادەی تۆمارکردنی لیست و قەوارە سیاسییەکانی دیاری کردووە و دەبێت لە ماوەی 10 ڕۆژدا سەرجەمیان خۆیان تۆمار بکەن، وادەکە لە 5-3 دەستپێدەکات و 14-3 کۆتایی دێت.
ژمارەکان وادەڵێن: بۆ خولی شەشەمی پهرلهمانی كوردستان 3 ملیۆن و 641 هەزار و 566 كەس مافی دەنگدانیان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت