
باڵەخانەی دادگەی فیدڕاڵی عێراق
ئاڤا نیوز
هەر یەک لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی قادسیە، نەجەف، بەسرە، ئەنبار و مەیسان بە پشت بەستن بە ڕێنماییەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کار لەسەر جێبەجێکردنی یاسای لێبووردنی گشتی دەکەن کە پێشتر لەلایەن دادگەی فیدراڵییەوە بە فەرمانێکی سالاری کارکردن بەو یاسایە ڕاگیرابوو.
وێنە گەورەکە: بەریەككەوتنی دەسەڵاتەکانی یاسادانان لە عێراق و یەکلاکردنەوەی ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان لەڕێگەی دەسەڵاتەکانی یاسادانانەوە خەریکە قووڵتر دەبێتەوە و لە کۆنترۆڵ دەردەچێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: بە گوێرەی نووسراوێکی سەرۆکایەتی دادگەی تێهەڵچوونەوەی قادسیە، نووسینگەی سەرۆکی دادگە لە ڕێکەوتی 2025-02-06، واتە ئەمڕۆ دەرچووە و ئاراستەی گشت دادگەکانی سەر بە سەرۆکایەتییەکەیانی کردووە، داوایان لێدەکات پاڵپشت بە ڕێنماییەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کار بە یاسای لێبووردنی گشتی بکەن.
بە تەنیشت ئەو بابەتەوە: ڕۆژی سێشەممە 2025-02-04، دادگەی تاوانەکانی نەجەف کارکردنیی بە یاسای لێبوردنی گشتیی ڕاگەیاند.
- بە گوێرەی نووسراوێکی دادگەی تاوانەکانی نەجەف بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئەحمەد عەبدولئەمیر عەتیە و ئەندامێتی دادوەران ئەحمەد عەبدولمەجید عەبدولعەباس و ئەسیر عەبدولحوڕ جەبر، لیژنەیەک بۆ تاوتوێکردنی جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای لێبوردنی گشتی (هەمواری دووەم) پاڵپشت بە ڕێنماییەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری پێکهێنرا، بۆ سەیرکردنی یەکەم دۆسیە لەو بارەیەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دادگەی تێهەڵچوونەوەی مەیسان دوای بڕیارەکە، یەکەم بەندکراوی ئازاد کرد کە بڕیاری لێبووردنی گشتی دەیگرتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 4ـی ئەم مانگە دادگەی فیدڕاڵی عێراق فەرمانێکی سالاری دەرکرد و بەشێوەیەکی کاتی کارکردنی بە هەرسێ یاسای گەڕانەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان و باری کەسێتی و لێبوردنی گشتی ڕاگرت، تا ئەو کاتەی ئەو سکاڵایانەی لەبارەیانەوە تۆمارکراون لەلایەن دادگاکەوە یەکلایی دەکرێنەوە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق لەسەر فەرمانە وەلائییەکەی دادگەی فیدراڵی هاتە دەنگ و ڕایگەیاند بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی کاتییە و پابەندکەر نییە چونکە مەرجى دەرکردنى ئەو بڕیارەى تێدا نەبووە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دادگەی فیدڕاڵی لەڕاگەیێنراوێکدا وەڵامی ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى دایەوە و ئاماژەی بەوەکرد، فەرمانە سالارییەکە بەپێی بڕگەکانی ماددەی 94 ـی دەستوور، کۆتایی و پابەندکەرن بۆ سەرجەم دەسەڵاتەکان و نابێت بەهیچ شێوەیەک پێشێل بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 5 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
5 خولەک لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە یەک ڕۆژدا دەرگای قوتابخانەکان دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە موسڵ ژمارەیەک قاچاخچیی نەوت دەستگیر کران
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا حەشدی شەعبی ڕێگری لە ئۆپەراسیۆنێکی دژەتیرۆر دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆمار پەیامی "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەباتە نیویۆرک