
ئاڵای عێراق
ئاڤا نیوز
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق، هەموو پلانێک بۆ ڕاگواستنی هاووڵاتییانی کەرتی غەززە بۆ دەرەوەی فەلەستین ڕەتدەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پلانێکی خستەڕوو بۆ ڕاگواستنی ئاوارەکانی کەرتی غەززە بەرەو میسر و ئوردن، لە بەرامبەردا هەر یەکە لە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر و شا عەبدوڵای دووەم، شای ئوردن، پلانی گواستنەوەی ئاوارەکانی غەززەیان لە فەلەستینەوە بۆ وڵاتەکانیان ڕەتکردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و یاسایی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و بە توندی بەرامبەر هەر هەوڵێک بۆ ئاوارەبوون و ڕاگواستنی فەلەستینییەکان لە خاکی خۆیان بوەستێتەوە.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژە بەوەش دەکات، ئەم جۆرە بانگەوازانە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافە زەوتکراوەکانی گەلی فەلەستین بۆ خاک و زێدی خۆیان نیشان دەدەن.
باکگراوند: لەسەر هەمان پرس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بەپێویستی زانی داهاتووی فەلەستینییەکان لە وڵاتی خۆیاندا مسۆگەر بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت