ئاسایشی سلێمانی: ڕووداوی هاتووچۆی سلێمانی-پێنجوێن دەرئەنجامی تاوانێكی قێزەون بووە
- کوردستان
- 7 شوبات
لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان
ئاڤا نیوز
دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕووداوی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەڕێگای (سلێمانی-پێنجوێن) ڕادەگەیەنێت و ئاشكرای دەكات تۆمەتبار شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەی بە چەقۆ برینداركردووە و پاش برینداركردنیشی بەخێراییەكی زۆر بەدوای كەوتووە كە بووەتە هۆی وەڕگەڕانی ئۆتۆمبێلی خێزانێك.
چیرۆكی سەرەكی: شەوی 5-2-2025، ڕووداوێكی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلی خێزانێك لەسەر ڕێگای سلێمانی-پێنجوێن، بووە هۆی گیان لەدەستدانی شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە و برینداربوونی یەكێك لە سەرنشینەكانی، ئەوكات دەستبەجێ دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان، دەستیكرد بە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لەسەر هۆكاری ڕووداوەكە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، لەئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، دەرکەوت هۆکاری ڕووداوەکە درووستبوونی شەڕ و دەمەقاڵێ بووە لەنێوان دوو شۆفێر لە ناحیەی ناڵپارێز، یەکێک لەشۆفێرەکان بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر شۆفێری بەرامبەری و برینداری دەکات و دواتر شوێنی دەکەوێت، ئەوەش دەبێتە هۆی وەرگەڕانی و گیان لەدەستدانی شۆفێرەکە و برینداربوونی یەکێک لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە و دواتر تۆمەتباری ڕووداوەکە هەڵهاتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە دەستی پێكردووە و تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستنیشانکراوە، تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەکانی ئاسایش کرد و ڕووبەڕووی یاسا کرایەوە. ئێستا تۆمەتبارەكە لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دەستگیر كراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەی بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک ئافرەتی پێشمەرگە پێشانگەیەکی وێنەییان بۆ کرایەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
- بیروڕا
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دیدو تێڕوانینی مەسرور بارزانی لە ئیدارەدانی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆهدار شێخۆ: بەم نزیکانە 12 هەزار پارچە زەویی دیکە لە زاخۆ دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دادوەر لە سەیركردنی دۆسیەی جووتیارانی سەرگەڕان خۆی لادەدات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە زانكۆلاین كارا دەكرێت