لە هەرێمی کوردستان ڕێكکاری بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە تاوتوێ دەكرێت
- کوردستان
- 8 شوبات

کۆبوونەوەی نێوان شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا و سەرۆكایەتیی داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا و سەرۆكایەتیی داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان، ڕێكکارەكانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی سپیكردنەوەی پارە و مایەداركردنی تیرۆر لە هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكەن.
چیرۆکی سەرەکی: شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بە سەرۆكایەتیی (ئێندرۆ مەهۆنی)، شارەزا لەبواری پارەداركردنی نایاسایی و پارەداركردنی تیرۆر، سەردانی سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستانیان كرد و لەلایەن دادوەری داواكاری گشتیی محەممەد غەفور، پێشوازییان لێ كرا، كە ئێستا لەجیاتی سەرۆكی داواكاری گشتیی كاروبارەكان ڕایی دەكات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: یەكەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی سەرۆكایەتیی داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان، بڵاوی كردووەتەوە، لە كۆبوونەوەیەكدا بە ئامادەبوونی دكتۆر محەممەد ڕێكانی و سانا سەباح، دادوەرانی داواكاری گشتیی لە سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی، باس لە هەوڵ و ڕێکكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەكانی سپیكردنەوەی پارە و مایەداركردنی تیرۆر كرا و چۆنیەتی هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی لایەنە پەیوەندیدارەكان تاوتوێ كرا، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی گشتیی و بە ئەنجام گەیاندنی هەوڵەكان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەتەوە یەكگرتووەكان لەچوارچێوەی پڕۆگرامی پەرەپێدان زیاتر لە دووساڵە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەكانی شووشتنەوەی مایە و مایەداركردنی تیرۆر، لەو چوارچێوەیەشدا پڕۆژە یاسای (بەركاركردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەداركردنی تیرۆر، ژمارە (39)ـی ساڵی 2015ـی فیدڕاڵی لە هەرێمی كوردستان، لە پەرلەمانی كوردستان دوو خوێندنەوەی بۆ كراوە بەرلەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمان كۆتایی پێ بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لەبارەی ستەم بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






