عێراق پلانی ئیسرائیل بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێک بۆ فەلەستینییەکان لە سعودیە ڕەتدەکاتەوە
- عێراق
- 9 شوبات

ئاڵای هەریەک لە وڵاتی عێراق و ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی عێراق پلانی ئیسرائیل بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین لە سعودییە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت لێدوانەکانی ئیسرائیل لەوبارەیەوە "هەراسانکەرە".
وێنە گەورەکە: بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، سعودیە زەوییەکی پان و بەرینی هەیە و دەتوانێت لەوێ دەوڵەتێک بۆ فەلەستینییەکان دروست بکات.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، "بەغدا بە هەموو شێوەیەک لێدوانەکانی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی دروستکردنی دەوڵەتی فەڵەستین لەسەر خاکی سعودیە ڕەتدەکاتەوە".
زانیاریی زیاتر: عێراق لە ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەدا بەتوندی ئەو لێدوانەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، بەهەموو شێوەیەک دژی ئەوەین سەرەوەری خاکی سعوودیە پێشێل بکرێت و هەڕەشە لە مافی ڕەوای گەلی فەلەستین بکرێت.
لەلایەکی دیکە: عێراق لێدوانەکانی نەتەنیاهۆ بە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەزانێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






