
ساتی بەڕێکردنی خێزان و منداڵانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ شاری موسڵ. وێنە - نۆرس پرێس
ئاڤا نیوز
پرۆسەی گەڕانەوەی خێزان و منداڵانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل بۆ عێراق بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەش ئەمڕۆ 155 خێزانی دیکە لە کەمپەکەوە ڕەوانەی عێراق کرانەوە.
وێنە گەورەکە: کەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای کوردستان، یەکێکە لەو شوێنە مەترسیدارانەی کە مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعشی لێدەکرێت، ئێستا نزیکەی 42 هەزار کەسی تێدایە و لە 42 وڵاتی جیهانەوە نیشتەجێی ئەو کەمپەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 155 خێزانی دیکەی عێراقی کە لە 569 کەس پێکهاتوون، گەڕێنرانەوە عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەماوەی ئەمساڵدا ئەمە سێیەم کاروانی گەڕانەوەی خێزان و منداڵانی چەکدارانی داعشە لە کەمپی هۆلەوە بۆ عێراق، لە ڕابردوودا لە ڕێگەی دوو کاروانەوە، کاروانی یەکەم لە 715 کەس و کاروانی دووەمیش 578 کەس گەڕێنرابوونەوە.
ئەمەش بزانە: ئەو کەسوکارانەى چەکدارانى داعش دوای گەڕاندنەوەیان بۆ عێراق، دەگوازرێنەوە کەمپى جەدعە لە شارى موسڵ بۆ ئەوەى شیاندنەوەیان بۆ بکرێت، بەرلەوەى بگەڕێنرێنەوە شوێنێ نیشتەجێبوونی پێشووى خۆیان.
باکگراوند: کەمپى هۆل دەکەوێتە شارى حەسەکەى ڕۆژئاواى کوردستان و لەژێر دەسەڵاتى هێزەکانى هەسەدە دایە ئەو عێراقییانەی گەڕێنراونەتەوە، کەسوکارى ئەو چەکدارانەى داعشن کە کوژراون یان دەستگیرکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانی عێراق: لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 23 هەزار کەسمان گەڕاندووەتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی یاسایی چارەنووسی دادگای فیدراڵی بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پلانی گشتگیر بۆ نوێکردنەوەی سیاسەتیی بازرگانیی خۆی دادەڕێژێت