
بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەژاری لە عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دامەزراوەی عێراقی ئاییندە بۆ توێژینەوە و ڕاوێژکاری ئابووری دەڵێت، ئەگەر گەشەی دانیشتووان کەمنەکرێتەوە و هەناردەی نەوت و داهاتی دیکەش زیاتر نەکرێن، بودجەی عێراق ناتوانێت ڕووبەڕووی هەژاریی ببێتەوە، بەو هۆیەش مەترسی هەیە لە ساڵی 2040دا ڕێژەی هەژاری لە عێراقدا بگاتە 84%.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرای کردووە کە ڕۆژی 24ـی ئەم مانگە، ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی دانیشتووان ڕادەگەیەنێت، لەم کاتەشدا دوو لەسەر سێی دانیشتووانی عێراق لە شارەکان دەژین و ڕێژەی هەژارییش 17.5%ـە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەنار عوبەیدی، سەرۆکی دامەزراوەی عێراقی ئاییندە بۆ توێژینەوە و ڕاوێژکاری ئابووری لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە: "ئێستا ژمارەی دانیشتووان لە عێراق 46 ملیۆن کەسە و گەشەی دانیشتووان 2.53%یە و تێکڕای ڕێژەی هەژارییش 17.5%ـە، بودجەی عێراق ئێستا 160 تریلیۆن دینارە، ئەمەش توانای کەمکردنەوەی هەژاری نییە، لەساڵی 2040دا ژمارەی دانیشتوانی عێراق دەگاتە 70 ملیۆن، ئەگەر بمانەوێت ڕێژەی هەژاری بۆ 5% کەمبکەینەوە، پێویستیمان بە 300 تریلیۆن دینار دەبێت".
مەنار عوبەیدی دەشڵێت: "پێشبینی دەکرێت لە 2040دا تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوت 50 دۆلار بێت، بۆیە وڵات پێویستی بە هەناردەکردنی 12.5 ملیۆن بەرمیل نەوت هەیە لە ڕۆژێکدا تاوەکو خەرجییەکانی دابین بکات، بەڵام ئەگەر ڕێژەی هەناردەی نەوت بەم شێوەیەی ئێستا بێت تاوەکو ساڵی 2030 وەک خۆی بمێنێتەوە، ڕێژەی هەژاری بۆ 23% بەرزدەبێتەوە و لە 2040یشدا دەگاتە 84%.
گووتیشی: "ئێمە ئێستا لەبەردەم بۆمبێكی چێنراوداین و دەبێت دەستبەجێ کار بۆ ڕەواندنەوەی مەترسییەکانی بکەین، بۆیەش دەبێت هەڵمەتی هۆشیاری بۆ کەمکردنەوەی دانیشتووان، زیادکردنی داهاتی حکومیی و فرەجۆرکردنی ئابووریی دەستپێبکەین، بەپێچەوانەوە عێراق مەترسی ئەوەی لەسەرە هاوشێوەی وڵاتانی ئەفریقی؛ هەژاری، ململانێی هۆزگەرایی، بڵاوبوونەوەی گرووپەکان و ڕێژەی تاوان بەشێوەیەکی بەرچاو تێیدا بەرزببێتەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەکاتی نەشتەرگەریدا چەند کەلوپەلێک لە سکی نەخۆشێکدا جێدەهێڵدرێ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵان و بەساڵاچووان لە نۆرەگرتنی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی دەبەخشرێن
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی بۆ کۆمپانیایەکی ئەمریکی: پەرە بە تەکنەلۆژیای وزە لە عێراق بدەن
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێک لە ترسی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانە ڕادەکات
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی بڕیاردان لەسەر سکاڵاکەی لەتیف ڕەشید و سوودانی دوادەخات
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق یاسایەکی نوێ لەبارەی جگەرەکێشان دەردەکات