
دیمەنی شاری دهۆک. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی کۆکردنەوەی کەرەستە شوێنەوارییەکان و نمایشکردنیان بۆ گەشتیاران، بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک دروستکردنی پارکێكی ستانداردی کردووە بە داواکاری و پێشکەشی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی کردووە و بەگوێرەی تەرخانی دارایی دیزاینەکەی دادەنرێت.
وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرفراون پەرەی بە سێکتەری گەشتیاریی داوە، لەو چوارچێوەیەشدا لەماوەی ڕابردوو بەردی بناغەی دوو پارک لە دهۆک دانراوە، بڕیارە لە نزیک ئەو پارکانەش مۆزەخانەیەک دروست بکرێت.
لێدوانی فەرمی: بێکەس بریفکانی، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک بە ئاڤای ڕاگەیاند، "بەشێکی پارکی سرووشتی دهۆک زەوی شوێنەوارە، مۆزەخانەکە بەشێوەی کراوە و داخراو دەبێت لە تەنیشت پارکەکە دەبێت و دەبەسرێتەوە بە پارکی شوێنەواری لەسەر چیای زاوا."
زانیاریی زیاتر: لەبەشی سەرەتای مۆزەخانەکە چەند کەرەستەیەکی شوێنەواری هەیە و دوو ئاشی کۆن جێگیرکراون لەوێوە دەست پێدەکات، مۆزەخانەكە چەندین بەش و هۆڵی تایبەت بە هەڵگرتنی پارچەی شوێنەواری تێدا دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب