
دیمەنی بەرەم زیندانێکی عێراق. وێنە - میدیا عەرەبییەکان
ئاڤا نیوز
دادگای ناوەندیی تاوانەکانی عێراق وردەکاری میکانیزمی جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی ئاشکرا دەکات و ئاماژە بە پێکهێنانی چوار لیژنە بۆ جێبەجێکردنی یاساکە دەکات و دەڵێت یاساکە هیچ کەسێک ناگرێتەوە کە سەر بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بووبێت.
وێنە گەورەکە: 21ـی مانگی ڕابردوو هەمواری یاسای لێبووردنی گشتی لەگەڵ دوو یاسای دیکە لە پەرلەمان دەنگیان لەسەر درا، هەمواری یاسای لێبوردنی گشتیی کە خواستی سوننەکان بوو پێیانوایە بەهۆیەوە هەزاران گەنجی ناوچەکانیان کە لەسەر بنەمای "شاهێدحاڵی نهێنی" سزادراون، ئازاد دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد محەممەد خەلەف، سەرۆکی دادگای ناوەندیی تاوانەکانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند: بۆ جێبەجێکردنی میکانزمەکانی یاسای لێبووردنی گشتی ڕێنماییەکانیان لە دەسەڵاتی دادوەری و سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوە پێگەیشتووەو لەسەر ئەو بنەمایەش لیژنەیەیەکی تایبەتمەندی بۆ پێکهێنراوە.
- لیژنەکان تەنیا لە دادگای تێهەڵچوونەوەی ڕەسافەی بەغدا لە نێوان دوو هەزار بۆ دوو هەزار و 500 داواکاریان پێگەیشتووە لەوانەی کە یاسای لێبووردنی گشتی دەیانگرێتەوە.
هەمواری یاسای لێبووردنی گشتی کێ دەگرێتەوە و کێ ناگرێتەوە:
- ئەوانەی بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرن لە کاتی دەستگیرکردنیان کەمتر لە 50 گرام ماددەی هۆشبەریان بە دەستەوە گیراوە، یاساکە دەیانگرێتەوە. کەسانێکیش بە کەمتر لەو بڕە دەستگیرکراون، بەڵام بازرگانن، بۆیە ئاستی بەشداریکردنەکەی بە گوێرەی مەترسیی تۆمەتبارەکەو لێدوان و دانپێدانانەکانی لەبەرچاو دەگیرێت.
- ئەو کەسانەی زیانیان بە سامانی گشتی گەیاندووە، بەمەرجێک لە نێوان ئەوان و دەوڵەتدا پاکتاو کرابێت و زیانەکان بە تەواوی بدرێتەوە.
- هەرکەسێک بەپێی ماددەی 4ـی تیرۆر تۆمەتبار کرابێت و کارەکەی بووبێتە هۆی کوشتن یان کەمئەندامی هەمیشەیی، لێبووردن نایگرێتەوە تەنانەت ئەگەر لێخۆشبوونیش هەبێت.
- یاساکە هیچ کەسێک ناگرێتەوە کە سەر بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بێت.
- ئەو کەسانەی بەشداریان لە کردە تیرۆریستییەکانی وەک تەقینەوە، کوشتن و ڕفاندن کردبێت، یاخود داڵدەی تیرۆریستێکی دابێت و گواستبێتیەوە یان بە چەک و پارە بەشداربووبێت، لێبووردنەکە نایانگرێتەوە.
- ئەو ترسانەی لە یاسای لێبوردنی گشتی هەیە بەوەی زیان بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی بگەیەنێت ڕاست نین، پەرلەمانیش بە وردی تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی زیان بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی بگەیێنێت و هاوکات تیرۆریستانیش نەگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






