
تۆیۆتا لاندگروزەر
ئاڤا نیوز
دەنگۆی خستنە بازاڕی جۆرێکی تۆیۆتا لاندگروزەر بەرز ناسراو بە وەنەوشەی چینی، کاریگەری خستۆتە سەر نرخی وەنەوشە ژاپۆنییەکە.
چیرۆکی سەرەکی: بەشێکی بازرگانان ئەوانەی کار لەسەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە وڵاتانی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان دەکەن، کار لەسەر ئەوە دەکەن جۆرێک لە وەنەوشەی 2025 بخەنە بازاڕەوە کە لەو وەنەوشەیە هەرزانترە کە کۆمپانیای تۆیۆتا لە عێراق دەیخاتە بازاڕەوە.
زانیاریی زیاتر: کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی مێژوویەکی دێرێنی هەیە، ساڵانە زیاتر لە 10 ملیۆن ئۆتۆمبێل لە هەموو جیهان دروست دەکات، بەشێکی زۆری ئۆتۆمبێلەکان بۆ هەر وڵاتە و بەگوێرەی کەشەکەی بۆی دروست ئەکات، ئێستا چەند بازرگانێکی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەنیازن ئەو وەنەوشەیەی بۆ کەشی چین دروست کراوە، لە دوبەی هاوردە بکەن و بەنرخێکی کەمتر دەیفرۆشن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا بەدواداچوونی کرد لەگەڵ خاوەنی چەند کۆمپانیایەک قسەی کرد و گوتیان، دەنگۆی هێنانی ئەو وەنەوشە چینییە بازاڕی وەنەوشە ئەسڵییەکەی کز کردووە و کاریگەری لەسەر نرخەکەی دروست کردووە، چونکە نرخەکەیان هەرزانترە.
لێدوانی فەرمی: لقی عێراقی کۆمپانیای تۆیۆتا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەو تۆیۆتا چینیە بۆ کەش و هەوای چین دروستکراوە و بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان نابێت، جگە لەوەش گرەنتی و سێرڤسی نییە، بۆیە نرخەکەی کەمترە لەوەی ئێمە کە لەڕێگەی بریکارەکانەوە دەیفرۆشین.
لەلایەکی دیکەوە: کۆمپانیای تۆیۆتا لە عێراق بڕی 10 ملیۆن دیناری لە نرخی وەنەوشەی فول مواسەفاتی مۆدێلەکانی 2023 و 2024 کەم کردووەتەوە.
شکار بیلال، بەڕێوەبەری بەشی فرۆشتنی کۆمپانیای جیهان کە بریکاری تۆیۆتایە لەعێراق، بە ئاڤای گوت هۆکارەکەی پەیوەندی بە وەنەوشەی چینییەوە نییە، بەڵکو وەنەوشەی مۆدێل 2025 لەم ماوەیە دەخەنەوە بازاڕەوە، بۆیە داشکانیان کردووە. دەشڵێت ئاگایان لە وەنەوشەی چینی نییە، تا ئێستا نەخراوەتە بازاڕەوە، ئەوەی هەیە تەنیا دەنگۆیە و کاریگەری لەسەر ئەوان نابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
بابل وەک پایتەختی پیشەسازیی عێراق ناسێنرا
- بزنس
- 48 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
21 ئەیلوول
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
بابل وەک پایتەختی پیشەسازیی عێراق ناسێنرا
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
واشنتن یەکەم هەڵوێستی سەبارەت بە دان نان بە دەوڵەتی فەڵەستین ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: داعش لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە 153 هێرشی ئەنجامداوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا بە مەرج دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان: سووریا بە تەنیا جێناهێڵین و هەموو تواناکانمان بۆی دەخەینەگەڕ