
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا
ئاڤا نیوز
بڕیارە ڕۆژی شەممە، وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی بەغدای پایتەخت بکات و لەگەڵ هەریەکە لە لەتیف ڕەشید و سوودانی و فوئاد حوسێن کۆببێتەوە.
وێنە گەورەکە: ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە لووتكەی جیهانیی حكومەتەكان بۆ ساڵی 2025 لە دوبەی بەشداریی کرد و لە گفتوگۆیەکی لەگەڵ ڕۆژنامەی "قەبەس"ی کوێتی ئاشکرای کرد، لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی عێراق دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی سەرچاوەیەکی عێراقی، شەیبانی لەگەڵ لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فوئاد حوسێن، هاوتا عێراقییەکەی لەسەر چەند پرسێکی پەیوەست بە پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کۆدەبێتەوە، بەتایبەتی لەبوارەکانی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سنوور و کردنەوەی دەروازە فەرمییەکان.
باکگراوند: هەفتەی ڕابردوو فوئاد حوسێن ئاشکرای کرد بانگهێشتی فەرمیی ئەسعەد شەیبانی کردووە بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بکات، لەبەرامبەردا شەیبانی جەختی کردەوە کە بانگهێشتی فەرمی لەلایەن عێراقەوە پێگەیشتووە و بەمزووانە سەردانی بەغدا دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت