ئاڤا نیوز
20 ساڵ لەمەوبەر، دەستووری هەمیشەیی عێراق نووسرایەوە، لە بڕگەی یەکی ماددەی چواری دەستووری عێراق، زمانی کوردی لە پاڵ زمانی عەرەبی وەک زمانی فەرمی دانیپێدانرا.
چیرۆکی سەرەکی: ئاڤا میدیا گەڕانێکی وردی کردووە بەناو ماڵپەڕ و پێگە فەرمییەکانی حکومەتی عێراق. لە بەشی هەرە زۆری ماڵپەڕە فەرمییەکانی حکومەت، پەنجەرەی زمانی کوردی لە پاڵ پەنجەرەی زمانی عەرەبی و ئینگلیزی بوونی هەیە، بەڵام لە بەشی کوردی یان پڕە لە هەڵە یانیش هەندێکیان هیچی ئەوتۆیان لێ بڵاونەکردوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە ماڵپەڕی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە زمانحاڵی حکومەتە و چالاکییەکانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی لێ بڵاودەکرێتەوە. کاتێک کلیک لەسەر ماڵپەڕەکە دەکەی، بە زمانی عەرەبی چالاکییەکان بڵاوکراونەتەوە، تەنانەت بە زمانی ئینگلیزیش هەموو چالاکییەکان وەرگێڕدراون، بەڵام کاتێک کرتە لەسەر بەشی زمانی کوردی دەکەیت، لەو ماڵپەڕە تەنیا شەش وشە بە زمانی کوردی نووسراوە.
ئاڤا میدیا بەهەمان ئەندازە گەڕانی کرد بەناو ماڵپەڕە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەشی زۆری ماڵپەڕەکان بەشی عەرەبی چالاکە. لە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو چالاکییەکان وەک چۆن بە زمانی کوردی و ئینگلیزی بڵاوکراونەتەوە، بەهەمان ئەندازە بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزیش بڵاوکراونەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک دەڵێت: زمانی کوردی زمانی سەرەکی و فەرمی هەرێمی کوردستانە و بەپێی دەستووری عێراقیش، یەکێک لە دوو زمانە فەرمییەکەی عێراقە. بۆیە پەرەپێدانی زمانی کوردی ئەرکی هەموو کوردستانییەکە، بە تایبەتی پێویستە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگا رۆشنبیریی و زانستیی و ئەكادیمییەکانمان، گرنگیی و بایەخێکی زۆر بە زمانی کوردی بدەن.
باکگراوند: پێشینەی دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ زمانی دایک، دەمانباتەوە بۆ ڕووداوێک کە لە ساڵی 1952 لە بەنگلادیشی ئێستا ڕوویدا. لەسەر ئەو بنەمایە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1999ـەوە بڕیاریدا 21ـی شوباتی هەموو ساڵێک بکرێتە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






