
حەلبووسی، لە میانی حەوتەمین خولی کۆنفرانسی دیالۆگی نێودەوڵەتی لەبەغدا. وێنە - ڕاگەیاندنی پارتی تەقەدوم
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پارتی تەقەدوم ڕایدەگەیێنێت، حەشدی شەعبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکی گەورەی وەک داعش دروست بوو، بەڵام ئەمڕۆ هەموو باڵەکانی ملکەچی فەرمانەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق نین و فەرمان لە سوودانی وەرناگرن.
وێنە گەورەکە: بوونی چەک بە دەستی گرووپە چەکدارییەکان لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت، یەکێکە لەو پرسانەی کە عێراقی ڕووبەڕووی شەرمەزاریی نێودەوڵەتی کردووەتەوە و هەوڵەکانی حکومەتیش بۆ ڕازیکردنی گرووپە چەکدارەکان بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوم لە میانی حەوتەمین خولی کۆنفرانسی دیالۆگی نێودەوڵەتی لەبەغدا ڕایگەیاند:
٠ دەستووری عێراق ڕێگری کردووە لەوەی حیزبەکان باڵی چەکداریان هەبێت و دەبێت چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا هەبێت.
٠ حەشدی شەعبی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەیەکی ئەمنی گەورە دامەزرا کە سەرهەڵدانی داعش بوو. بەڵام ئەمڕۆ هەموو باڵەکانی لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکاندا نین.
٠ ئەگەر عێراق ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی ئەمنی یان تیرۆریستی ببێتەوە، دەبێت پشت بە هەموو خەڵک ببەسترێت، بە هێزە جیاوازەکانیشەوە، بەڵام لە هەلومەرجی ئێستا ڕێگەپێدراو نییە گرووپی چەکدار لە دەرەوەی دەوڵەتدا بوونیان هەبێت و لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتیشەوە فەرمانیان بۆ دەربکرێت.
٠ پێویستمان بە بەڵگەنامەیەکی سیاسی هەیە، کە بناغەکانی سیستەمی سیاسی لە عێراقدا دیاری بکات، نەک تەنیا کارنامەیەک بۆ پێکهێنانی حکومەتەکان
٠ هەندێک لە بڕگەکانی ئەو کاغەزە سیاسییەی کە لە دوای ساڵی 2022 بۆ پێکهێنانی حکومەت خراوەتەڕوو جێبەجێکراون، بەڵام هەندێکی دیکەیان تا ئێستا کاریان لەسەر نەکراوە و هەڵپەسێردراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






