
هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیێنێت، هەناردەکردنەوەی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی هەفتەیەکدا دەستپێدەکاتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە ئەوان چاوەڕێی ڕەزامەندی لایەنی تورکیان.
وێنە گەورەکە: دوای پەسندکردنی هەمواری یاسای بودجە دواتر هەماهەنگی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان هەرێمی کوردستان، ڕێککەوتن لەبارەی دەستپێکردەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان کرا.
لێدوانی فەرمی: حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لەوەڵامی وادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەهەرێمی کوردستانەوە ڕایگەیاند: ئەو بابەتە لە ماوەی ئەو هەفتەیە یەکلایی دەبێتەوە و ئاماژەی بەوەشدا، عێراق چاوەڕێی ڕەزامەندی تورکیا دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی پەمپکردنی نەوت و هیوادارین لە ماوەی دوو ڕۆژدا هەناردەکردنی نەوتی کوردستان ئامادەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: پەیوەست بە کاریگەریی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەسەر پابەندبوونی بەغدا بە بڕیارەکانی ئۆپێک، وەزیری عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پابەندە بە بڕیارەکانی ئۆپێک و بڕی هەناردەکراو لەژێر کۆنترۆڵی وەزارەتدایە. بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: هەر ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا پابەندیی خۆی بە ڕێککەوتنی ئۆپیک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت و پاراستنی نرخی وزە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت