
دیمەنی باران بارین لە کەرکووک. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
چەند پارێزگایەکی عێراق بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما، ڕۆژی سێشەممە، لە ناوەندەکانی خوێندن دەکەنە پشوو، هاوکات بەشێکیان کاتژمێرەکانی دەوامی دامودەزگاکان کەم دەکەنەوە.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە ڕووی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە و لە هەندێک شوێن بەفری چڕ باریوە، پێشبینیش دەکرێت شەپۆلەکە تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا، دیالە، موسەنا، نەجەف، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما پشوویان لە قوتابخانەکان بۆ ڕۆژی سێشەممە ڕاگەیاند، هاوکات پارێزگای سەڵاحەددین و بابل دەوامی قوتابخانە و پەیمانگە و زانکۆکانیان کردە پشوو و لە سەڵاحەددین دەوامی دامودەزگاکان کاتژمێرێک کەمکرایەوە کە لە 9ـی بەیانی دەستپێدەکات لەبری 8ـی بەیانی.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی شێخ دارا، شارەزای کەشناسی و پێشکەشکاری ئاڤا میدیا، ناوچەکانی کوردستان ژمارەیەکی پێوانەیی مێژووییان لە ساردی تۆمارکردووە، نزمترین پلەی گەرمی لەسەر ئاستی جیهان لە چیای ئاراراتی باکووری کوردستان تۆمارکراوە کە 40 پلە لە ژێر سفر بووە. تەنیا شارێکی ڕووسیا و ناوچەیەکی سیبریا ئەو پلەیان تۆمار کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت