
ێکدیمەنی مینی مارکێت
ئاڤا نیوز
لەیەکەم ڕۆژی ڕەمەزانەوە خزمەتگوزاریی کەمکردنەوەی نرخ بۆ ئەو کەسانەی کە چاودێریی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە و یارمەتیی نەختینەیی وەردەگرن، دەستپێدەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەردوو وەزارەتی بازرگانی و کاروباری کۆمەڵایەتیی ڕاسپاردووە، خزمەتگوزاریی کەمکردنەوەی نرخ بۆ ئەو کەسانەی کە چاودێریی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە و یارمەتیی نەختینەیی وەردەگرن، لە یەکەم رۆژی مانگی ڕەمەزانەوە دەستپێبکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕاگەیەندراوەکە حکومەتی عێراق لەگەڵ هایپەر مارکێتەکانی عێراق ڕێککەوتووە بە کەمکردنەوەی نرخی خۆراک و شمەک بە رێژەی نێوان (10-15)%ی نرخی ڕاستەقینەی خۆی، ئەویش بە پاڵپشتی هەردوو وەزارەتی بازرگانی و کاروباری کۆمەڵایەتیی بۆ ئەو کەسانەی کە چاودێریی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.
ئەمەش بزانە: لە ڕاگەیێراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەم خزمەتگوزارییە لەیەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانەوە دەستپێدەکات تاوەکو یەکەم ڕۆژی جەژن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت