
بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە عێراق، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا پشتڕاستی دەکاتەوە لە چەند مانگی داهاتوو گۆڕانکاری لە یاسای هەڵبژاردن دەکرێت و ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح-یش ڕەتیدەکاتەوە خواستێک لەلایەن لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی هەبێت بۆ دواخستنی هەڵبژاردن.
وێنە گەورەکە: بڕیارە مانگی 10ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت، چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەرییەکی تووند لە نێوان لایەنە سیاسییەکان هەبێت و گۆڕانکاریش لە نەخشەی سیاسیی ئێستای عێراق ڕووبدات.
لێدوانی فەرمی: باقر ساعدی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند: جوڵەیەکی سیاسیی بە ئامانجی گۆڕینی هەندێک لە بڕگەکانی یاسای هەڵبژاردن، بەڵام تاوەکو ئێستا کۆدەنگییەک لەسەر ئەو بڕگانە نییە کە دەتوانرێت گۆڕانکارییان تێدا بکرێت، بەڵام بە گشتی ئەو بڕگانەی کە هەموار دەکرێنەوە لە نێوان سێ بۆ چوار بڕگەدایە".
لەلایەکی دیکەوە: عەلی فەتلاوی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند: ئەو ڕاپۆرتە میدیاییانەی باس لە هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان لەلایەن لایەنە سیاسییەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەن، دوورن لە ڕاستییەوە.
- دووپاتیشی کردەوە، "هەموو هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ ئەوەدان هەڵبژاردنی پەرلەمان لەکاتی خۆیدا پێش کۆتایی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و هیچ نیازێکی سیاسی و حکومی نییە بۆ دواخستنی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو: وادەی هەڵبژاردن لەلایەن دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دیاری دەکرێت، بە مەرجێک ئەم وادەیە پێش کۆتاییهاتنی خولی ئێستای پەرلەمان بێت بە ماوەی کەمتر لە 45 ڕۆژ لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانەوە کە لە 9-1-2022 بەڕێوەچوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






