
ژمارەیەک پەنابەری عێراقی لە کەمپی پەنابەرانی ئەڵمانیا
ئاڤا نیوز
لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێ، ڕێکارەکانی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران لە ئەڵمانیاوە خێراتر کراوە، دەزگای لوتکە ڕایگەیاندووە: مانگی شوباتی ئەمساڵ 47 عێراقی لە ئەڵمانیاوە دیپۆرتکراونەتەوە.
وێنە گەورەکە: ماوەی سێ دەیەیە، پەنابەران بە شێوەیەکی بەرفراوان، وڵاتانی ئەوروپا وەک شوێنی ژیان هەڵدەبژێرن، بەڵام لەم چەند ساڵەی دوایی ڕێکارەکانی پێدانی مافی مانەوە لە بەشێکی بەرچاوی وڵاتانی ئەوروپا قورستر کراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای لوتکە ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، لە 10 هەرێمی ئەڵمانیاوە پەنابەران لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی هانۆڤەرەوە دیپۆرتی عێراق کراونەتەوە، لەناو ئەو ژمارەیەی دیپۆرتکراونەتەوە پانەبەرانی ئێزدیش هەبووە. هاوکات لەو ژمارەیەی دیپۆرتکراونەتەوە حەوت کەسی تاوانباریش هەبوون و ڕادەستی عێراق کراونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: چەندین ڕێکخراوی فریاگوزاری ئەڵمانی داوای ڕاگرتنی دیپۆرتکردنەوەی ئێزدییەکان دەکەن، ئەوان پێیان وایە ئەو مەترسیانەی لەسەر ئێزدییەکان هەبوو هێشتا ماون. ئەو ڕێکخراوانە دەڵێن، ڕێکارەکانی دیپۆرتکردنەوە هێندە خێرا بوون نەتوانراوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر پرۆسەکە بگیرێتەبەر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەزگای لووتکە ڕایگەیاندووە، ئەوان زانیارییان لایە بڕیارە ڕۆژی 4ـی ئادار هەڵمەتێکی دیکەی دیپۆرتکردنەوەی بە کۆمەڵ و ناردنەوەیان بۆ عێراق بکرێت. بەڵام هێشتا دڵنیایی نییە لەوەی پرۆسەکە ئەنجام دەدرێت یان نا.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






