لیوا ئیبراهیم حەویجە، سەرۆکی هەواڵگریی ئاسمانی پێشووی سووریا
ئاڤا نیوز
ئاسایشی سووریا دەستگیرکردنی بەرپرسی پێشووی هەواڵگریی ئاسمانی سووریای ڕاگەیاند کە تۆمەتبارە بە تیرۆرکردن لە ماوەی دەسەڵاتی حافز ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا.
وێنە گەورەکە: حکومەتی نوێی سووریا لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی پاشماوەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد و لەو چوارچێوەیەشدا دەیان بەرپرسی پێشووی سووریایان دەستگیرکردووە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئەمنی سووریا بە ئاژانسی سانای سووریای ڕاگەیاندووە، لیوا ئیبراهیم حەویجە، سەرۆکی هەواڵگریی ئاسمانی پێشووی سووریا لە نێوان ساڵەکانی 1987 بۆ 2002 لە شاری جەبلەی سووریا دەستگیرکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیبراهیم حەویجە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی سەدان ئۆپەراسیۆنی تیرۆرکردن لە سەردەمی بنەماڵەی ئەسەد، دیارترینیشیان تیرۆرکردنی سەرکردەی دروزییەکانی لوبنان کەمال جەنبەلات بوو لە 16ی ئازاری 1977.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: لە ساڵی حەفتاکەنەوە ئیبراهیم حەویجە پەیوەندی بە سوپای سووریاوە کردووە و لەماوەیەکی کەمدا بووەتە یەکێک لە دیارترین ئەفسەرەکانی هەواڵگریی سووریا و لە ساڵی 1987 پۆستی بەرپرسی هەواڵگریی ئاسمانی سووریای وەرگرتووە و تا ساڵی 2002 لەپۆستەکەی ماوەتەوە، دواتر لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەشار ئەسەد بۆ لاوازکردنی پێگەی سەربازە کۆنەکانی ناو سوپای سووریا بە بڕیارێکی ئەو ئیبراهیم حەویجە لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئومێد خۆشناو: كۆڕنیشی هەولێر دەكرێت بە شوێنێكی گەشتیاری و ژینگەیی
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: ئەمشەو لە هەرێمی کوردستان ئەگەری بارانبارین هەیە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت دەستپێدەکەن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی پشتیوانی لە ئەمریکا بۆ مەسرور بارزانی و سوودانی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
وەزارەتی جەنگی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی خێرا ڕێکدەخات و پێنتاگۆن ناوەڕۆکەکەی بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: ئەمشەو لە هەرێمی کوردستان ئەگەری بارانبارین هەیە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕانی تەندروستیی: وشکبوونەوەی جەستە زۆرجار هۆکاری سەر ئێشەیە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگر میدیا حوسێن نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی 'چاو دادەخەیت" بڵاوکردەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
700 هەزار فەڵەستینی لە شاری غەززە ئاوارە بوون
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان بۆ شەرع: پێویستە هەسەدە پابەندی ڕێککەوتنەکەی "10ـی ئادار" بێت
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع: سووریا بووەتە دەرفەتێک بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی ناوچەکە
- هەواڵ
- 24 ئەیلوول
پزیشکیان: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت