
کۆبوونەوەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بۆ دەستەبەرکردنی کارەبا بۆ هاوینی داهاتوو. وێنە - ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق بڕیاریدا دەست بکات بە تەواوکردنی بۆری غاز لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای بەسرە بۆ سەکۆی گەڕۆک، هاوکات درێژکردنەوەی بۆرییەکی نوێی غاز بۆ گواستنەوەی غاز لە قەزای مەحمودییە بۆ شاری بسمایە.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا کۆتایی بە بڕیاری لێخۆشبوونی کڕینی غازی ئێرانی لەلایەن عێراقەوە هێنا کە پێشتر وەک هاوکاری و ئاسانکارییەک بۆ عێراق دەریکردبوو تاوەکو بتوانێت لەو ڕێگەیەوە کارەبا بەرهەمبهێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 2025-03-09، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی خولیی کرد بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی کەرتی نەوت و پێداچوونەوە بەو پلانەی کە ئامادەکراوە بۆ دەستەبەرکردنی کارەبا بۆ هاوینی داهاتوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا:
٠ دەستبکرێت بە تەواوکردنی هێڵی گواستنەوەی غاز لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەسرە تا دەگاتە سەکۆی گەڕۆک، هاوکات ئەو گرێبەستانە واژۆ بکرێت کە لەلایەن کۆمپانیاکانەوە پێشکەش کراون بۆ کارکردن لەسەر تەواوکردنی سەکۆکە "بەخێرایی".
٠ بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی بۆرییەکی نوێی غاز بۆ گواستنەوەی غاز لە قەزای مەحمودییە بۆ شاری بسمایە، بە درێژیی 40 کیلۆمەتر، بۆ گەیاندنی غاز بۆ دڵنیابوون لە کارکردنی وێستگەی بسمایە بە توانای تەواو لە هاویندا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چوارچێوەی تووندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران، ئەو لێخۆشبوونەی به عێراق درابوو بۆ هاوردەکردنی کارەبا و غاز له ئێرانەوە، ڕۆژی 2025-02-05، لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڵوەشێنرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت