حکومەتی عێراق و BP بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکووک ڕێکدەکەون
- عێراق
- 10 ئازار

یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق و کۆمپانیای بریتش پترۆڵیۆم BP بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکووک ڕێککەوتن، وەزیری نەوتی فیدڕاڵیش دەڵێت، دەیانەوێت داهاتی عێراق لە نەوت و غاز زیاتر بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: 15-01-2025 لە چوارچێوەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ لەندەن، وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای بریتش پترۆڵیۆم (BP) یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان بۆ نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک واژۆکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، بە سەرپەرشتی حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت، کۆمپانیای نەوت و غازی باکوور ڕێککەوتنی بۆ پەرەپێدانی کێڵگەکانی قوبەی بابا و بای حەسەن و جمبور و خەبازە لە سنووری پارێزگای کەرکووک، لەگەڵ کۆمپانیای بریتش پترۆڵیۆم (BP) واژۆکرد.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکە دەستکەوتێکی گرنگە و بەهۆیەوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و غازیش بۆ دابینکردنی کارەبای نیشتیمانی زیاتر دەبێت، لە دەرئەنجامیشدا داهاتە نەوتییەکانی دەوڵەت زیاتر دەبن ئەوەش کاریگەریی لەسەر زیادبوونی داهاتەکان لە بودجەدا دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی 13ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، دوای ڕاگەیاندنی لێکتێگەیشتنەکەی حکومەتی عێراق و کۆمپانیای (BP)، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: حکومەتی عێراق لە 20 ساڵی ڕابردوودا ڕیفراندۆمی لە ناوچەکانی سنووری ماددەی 140دا نەکردووە و چارەنووسی یەکلانەکردوونەتەوە، ئێستاش لە هەوڵی ئەوەدایە گرێبەستی نەوت و گاز واژۆ بکات بەبێ ئەوەی ماددەکانی دەستوور بەگشتی و ماددەی 140 و 112 بەتایبەت لەبەرچاو بگرێت، ئەمەش پێشێلکردنی دەستوورە و قبوڵی ناکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






