ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق پەیامێکی لەسەر هەڵوێستەکانی لە بەغدا و دەستلەکارکێشانەوەکەی لە وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوکردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای سێ مانگ دەستبەکاربوونی وەک بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، ڕێباز حەملان دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە و دەڵێت، بەرگریم لە مافەکانی ھەرێمی کوردستان کردووە و نابێت لەبەردەم دەستکەوتی ماددی و بەرژەوەندی تایبەت چۆک دابدەییت.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لە بەغدا کەرامەت و مەبدەئی کوردایەتی و کوردستانی بوونم خستە پێش بەرژەوەندیی خۆم، بەکردەیی نوێنەرایەتی کورد و ھەرێمی کوردستانم کرد، بە باوەڕێکی کوردانە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی قسەکانی ڕیباز حەملان، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئەمەی پێ قبوڵ نەبووە و نیگەران بووە، بەم هۆیەوە بەیاننامەی لەسەر دەرکردووە. دواتر لە کۆبوونەوەی فەرمی ئەنجوومەنی وەزارەت کێشەکە زیاتر گهوره كراوە، لهگهڵ خودى وهزیر لەبەردەم ھەموو ئامادەبووان کە 24 بەڕیوەبەری گشتی لێ بووە، بووەتە دەمەقاڵێیان و گرژی دروست بووە، ئەویش سازشی نەکردووە و سەرسەختانە داکۆکی لە مافەکانی خەڵکی کوردستان کردووە. هەر بەم هۆیەوە دەستی لەکارکێشاوەتەوە و ئامادەنەبووە بچێتەوە بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






