مەسرور بارزانی: کەرکووک داگیرکراوە و دەستبەرداری بستێک خاکی کوردستان نابین
- کوردستان
- 10 ئازار
ساتی پێشوازی لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە لایەن ئەفسەر و پلەدارانی پێشمەرگە. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جارێکی دیکە پشتیوانی بۆ جووتیارانی کوردی سنووری کەرکووک و ماددەی 140 دووپات کردەوە، ڕاشیگەیاند ئەمانە ناوچەی دابڕاو و ناکۆکی لەسەر نین، بەڵکو ناوچەی داگیر کراون، دەبێت ڕۆژێک هەر بێت بگەڕێنەوە سەر کوردستان، بەڵام ئەمانەوێت بە ئاشتیانە کێشەکان چارەسەر بکەین.
چیرۆکی سەرەکی: مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، کە یەکەم بەرپرسی کورد بوو لەکاتی پەلاماردانی جووتیاران لەلایەن سوپای عێراقەوە بە دەنگیانەوە چوو، لەبیری نەکردن، ئەمڕۆ سەردانی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووكی پێشمەرگەی کرد و لەوێ بەربانگی لەگەڵ جووتیاران و پێشمەرگەکانی میحوەرەکە کردەوە. سوپاسی ماندووبون و قوربانیدانی پێشمەرگەشی کرد.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێش شکاندنی ڕۆژوو وتارێکی پێشکەش کرد، ڕووی لە جووتیاران کرد و وتی:
٠ هاتووم بۆ لاتان تاوەکو جارێکی دیکە پشتیوانی خۆمتان بۆ دووپات بکەمەوە. بەردوامین لە هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەم ناوچەیە لەگەڵ حکومەتی عێراق و لە بستێک خاکی کوردستان خۆش نابین".
٠ کەرکووک و تەواوی ناوچەکانی سنووری ماددەی 140ی دەستووری عێراق ناوچەی دابڕاو و ناکۆکی لەسەر نین، ئەمانە ناوچەی داگیر کراون و بە هەڵە دەگوترێت ناوچە كێشەلەسەرەكان، کەرکووک دڵی کوردستانە و دەبێت ڕۆژێک هەر بگەڕێتەوە سەر کوردستان، بەڵام دەمانەوێت کێشەکان بە ئاشتانە چارەسەر بکرێن.
٠ لەدوای نووسینەوەی دەستوور لە 2005، دەبووایە ئەم کێشانە چارەسەر بکرێن بەڵام نەکرا، پێویستە بە دەستوور کێشەکان چارەسەر بکەین و بەردەوامین لە گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە.
٠ ماندووبووین لە تووندوتیژی، لە شەڕکردن، بەڵام یەک هەڵوێستی و ئیرادەی بەهێزی خەڵکەکەمان دەتوانێت وابکات بتوانین نەوەک هەر ماددەی ماددەی 140 جێبەجێ بکەین، بەڵکو هەموو بەندەکانی دەستووریش وەک ئەوەی هاتووە، بەو شێوەیە جێبەجێ بکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق فرۆشتنی جگەرە بە کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ قەدەغە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت